پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 16:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=14134

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لێژنەی سەربازیی حکوومەتی ڕزگاری یەمەن (ئەنساروڵڵا) لەسەر پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی تەعەز-سەنعا و تەعەز-عەدەن ڕەزامەندی دەربڕی.

١- تەعەز:
دوابەدوای دانوستانەکانی ئاگربەستی یەمەن بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان، لێژنەی سەربازیی حکوومەتی ڕزگاری یەمەن بە پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی دوو ڕێگا لە تەعەز ڕەزامەندی دەربڕی. ئەم ڕێگایانە بریتین لە: ڕێگای باکووری ڕۆژهەڵاتی تەعەز (ساڵە- سەنعا) و ڕێگای باشووری ڕۆژئاوای تەعەز (لەحج-عەدەن).

٢- مارب:
عەبدولڕەزاق ئەلبەقما یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی یەمەن ئەلسەعید (لەژێر فەرماندەیی سەغیر بن عەزیز)، لە ڕێگای وادی عوبەیدە و لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا.

٣- ئەلحودەیدە:
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤ جار ئاگربەستیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.
– تاریق ساڵح، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئەلتهامە، گەیشتنی ته‌واوی ئەوان بۆ ریزەکانی هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌یی خۆی راگه‌یاند.

٤- شەبوە:
کەشتی گۆڵفی ئیتۆس کەناراوەکانی پارێزگای شەبوەی بەجێهێشت و بە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو ( بە بەهای ٤٤ ملیۆن دۆلار) بەرەو ئیمارات (وەک دەوترێت) بەڕێکەوت.

٥- لە ٢٥ی حوزەیران، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک كۆماری ئێران، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، مەهدی ئەلمەشات، جەختی لە پشتیوانییەکانی ئێران كردەوە تا ئەو كاتەی گەمارۆکانی یەمەن هەڵدەگیرێت و ئاشتی بە تەواوی لەو وڵاتە بەدی دەهێنرێت. ئه‌لمه‌شات هه‌روه‌ها پشتیوانی و هه‌ڵوێسته‌کانی ئێرانی به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین به‌رز نرخاند و خوازیاری پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *