دوایین هەواڵی پێکدادانی تاڵیبان و مەهدی موجاهید لە بەلخاب، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شەممە 25 حوزه‌یران 2022 - 16:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=14026

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و چەکدارانی سەر بە مەولەوی مەهدی موجاهید، شاری تەرخوج ناوەندی بەلخاب لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر شاری بەلخاب بۆ دەستگیرکردنی مەولەوی مەهدی موجاهد لە ئێوارەی ٢٣ی حوزەیران لە ناوچەکانی دۆزدان دەرێ، قوم کۆتەڵ و ئابی کەلان دەستیپێکردووە. چەكدارانی مەهدی موجاهد بانگەشەی ئەوەیان كردوە كە لەو پێكدادانانەدا دوو ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێكشكاندووە و زیاتر لە ٤٣ کەسیان لە تاڵیبان كوشتووە و تا ئێستا سەرچاوە هەواڵییە فەرمییەكانی تاڵیبان راپۆرتێكی ڕوونیان لەبارەی ئەو پێكدادانانە بڵاو نەكردووەتەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان کوژرانی “محەممەد قومەندان”، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سەر بە مەهدی موجاهید، لە ناوچەی قوم کۆتەڵ و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن تاڵیبانەوە پشتڕاست کردۆتەوە.
بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، زۆربەی پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و چەکدارەکانی مەهدی موجاهید بە شێوەی ناوبەناو بووە. هیچ شار و ناوچەیەکی سەربازی لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی مەهدی موجاهیددا نییە و قائیمقامی تاڵیبان و چەکدارەکانی ژێر فەرمانیی دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی قوم کۆتەڵ چوونەتە ناو شاری تەرخوج و بینای قائیمقامێتی شاری بەلخاب.
لە ناوچەکانی دیکە وەک بامیان، دەرێ سوف و یکاولەنگ هەروەها هەواڵی پێکدادان لە نێوان تاڵیبان و لایەنگرانی مەهدی موجاهید بڵاوبووەتەوە.

ئەنجوومەنی زانایانی شیعە و کەسایەتییە دیارەکانی دیکەی شیعە لە ئەفغانستان وەک سەید عیسا حوسێنی مەزاری بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی تێبیان داوایان لە خەڵک کردووە لە شەڕ و پشتیوانیکردنی مەولەوی مەهدی موجاهید دوور بکەونەوە.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، گرژی و ئاڵۆزی مەهدی موجاهید لەگەڵ تاڵیبان، ململانێیەکی ناوخۆییە لەناو تاڵیباندا و خەڵکی پارێزگاکانی سەرپۆل و بامیان، لە شیعەکانەوە تا هەزارە و تاجیک، هیچ ڕۆڵێکیان نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *