خەزعەلی داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە عێراقی کرد

شەممە 25 حوزه‌یران 2022 - 13:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=14023

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی چەند مەرجێک، داوای ڕێککەوتنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەم وڵاتە کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (هەینی) قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک نوخبە و شرۆڤەکارانی عێراق کۆبووەوە و داوای ڕێککەوتن بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتەی کرد.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە وەڵامی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی سەدر رایگەیاند: ئێستا كێشەكە قوڵتر و ئاڵۆزترە و ناتوانرێت حكومەت لە دۆخێکی ئارامدا پێک بهێنرێت کە بتوانێت سەرکەوتوو بێت.

قەیس خەزعەلی زیادی کرد: ڕەوتی ئاسایی، ڕێککەوتنی سیاسییە لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دوای چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکان، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە گرنگەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

خزعەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە: پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق خزمەتگوزار بێت، و لە نێو ئەولەویەتەکانیشدا دەبێت پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، گرنگیدان بە کەرتی ئابووری و هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *