پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

چوارشەممە 22 حوزه‌یران 2022 - 20:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=13905

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای پەرەسەندنی کێشە ئابوورییەکان و تەشەنەسەندنی نائەمنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، خەڵکی عەدەن شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست و بۆ چەند ڕۆژێک لەسەر یەک درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانیان دا.

١- عه‌ده‌ن:
– دوابەدوای پەرەسەندنی کێشە ئابوورییەکان و تەشەنەسەندنی نائەمنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، خەڵکی عەدەن بە داخستنی شەقامەکانی ناوچەکانی کریتر و ئەلمەنسوورە بۆ چەند ڕۆژێک لەسەریەک درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانیان دا. ئەم ناڕەزایەتیانە لە ١٨ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردووە.


– لە ١٦ی حوزەیران، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی کابۆتا لە نزیک شاری عەدەن، سابر نەعمان ئەلحەیدەری، پەیامنێری NHK (تەلەفزیۆنی ژاپۆن) کوژرا.

٢- ئەبین:
– حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن چەند گروپێکی کە لە هێزەکانی سوپا و چەکدارە دڵسۆزەکانی حیزبی چاکسازی پێکهاتبوون بۆ دەرکردنی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ ئیدارەی مودیە نارد.
– لە ئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر هێزە دەستلەکارکێشاوەکانی حکومەت لە ناوچەی ئەحور، سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

۳- شبوه:
لە ١٨ی حوزەیران، هێزەکانی نوخبەی ئەلشەبوانیە (سەر بە ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور) لەگەڵ هێزەکانی بەرگری شەبوە (لە ژێر فەرماندەیی عەواد بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی، پارێزگاری شەبوە) لە ناوچەی وادی مەدرەک لە ئیدارەی خورەدا پێکدادانیان کرد.

٤- ئەلزالع:
له‌ شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی حزام ئەلئەمنی (سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئینتقالی باشوور) و چه‌كدارانی هۆزی ئەلزالع، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

٥- ئەلحودەیدە: .
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٨ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٦- “خالید ئەلشایف”، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا: فڕۆكەخانەی سەنعا ئامادەكاری تەواوی کردووە و هیچ پاساوێک بۆ دواكەوتنی گەشتە ئاسمانییەكان نییە. خشتەی گەشتەکان لە ئوردنەوە هەیە و بڕیارە لە سبەینێوە تا یەکەمی مانگی تەمموز چوار گەشت ئەنجام بدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *