ئەلجەزیرە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕانکاری نەرم لە تورکیا ئاشکرا دەکات

چوارشەممە 22 حوزه‌یران 2022 - 13:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=13894

کەناڵێکی قەتەری ئاشکرای کرد کە ڕێکخراوێکی سەر بە ئەمریکا هەوڵی داوە بە پاڵپشتی دارایی بەشێک لە ڕێکخراوەکان کە لە تورکیا کاردەکەن پێکهاتەی ئەم وڵاتە بگۆڕێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی ئه‌لجزیره‌ بە بەدواداچوونی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوێکی سەر بە حکومەتی ئەمریکاوە هەیە ئاشكرای كرد كه‌ رێکخراوەکە بە نهێنی و بۆ مەبەستی گۆڕانکاری لە تورکیا لە گروپەکانی ناوخۆیی و ئەمریکی لەو وڵاتەدا پاڵپشتی دارایی کردووە.

کەناڵە قەتەرییەکە بە بەدواداچوونی بەڵگەنامەکانی سەر بە ڕێکخراوی «وەقفی نیشتمانی بۆ دیموکراسی» (National Endowment for Democracy) کە بە «NED» ناسراوە، ئاشکرای کرد کە ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بڕی ٢.٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی لە چالاکییەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گروپێک لە چالاکوانانی سیاسیی تورکی کردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، ڕێکخراوەکە کە دابینکەری دارایی سیاسی دەرەوەی ئەمریکایە و بارەگای سەرەکی لە واشنتۆنە، لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٢٠ هەزار دۆلاری بە رێكخراوەکان بەخشیوە، و ئەو پاڵپشتییە داراییە ٩ رێكخراوی چالاک لە كاروباری سیاسی لە توركیا لەخۆوە دەگرێت.

ئەلجەزیرە لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە حکومەتی تورکیا هەمیشە هەوڵی داوە ڕێگری لە یارمەتی دارایی بیانی و ناحکومی بکات، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار پێشکەش بە ڕێکخراوە سیاسییەکانی تورکیا کراوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو رێکخراوە ئەمریکییە، کە پێشتر بە پشتیوانیکردنی هەندێک لە بزووتنەوەکانی میسر و تونس لە سەردەمی “بەهاری عەرەبی” مشتومڕی لێکەوتەوە، لەم بەڵگەنامەکان ناوی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی تورکیای بۆ پاراستنی ئاسایشیان شاردۆتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، یەكێک لە بەڵگەنامەكان دەریدەخات كە هەوڵەكان بۆ دەستێوەردان لە سیاسەتی ناوخۆی توركیا بە پاڵپشتی لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی كاریگەری لەسەر پرۆسەی یاسادانان كراوە، و ئەم دەزگایە بە بڕی ١٤٧ هەزار دۆلار لە رێکخراوێکی نهێنی بۆ “چاكسازیی پێكهاتەیی لە دامودەزگاكانی سەرەکی و یاسادانانی تورکیا” پاڵپشتی دارایی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *