گرنگترین هەواڵەکانی ١١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا لانیکەم شەش مووشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ، لە ناوچەکانی ئاودیوکا و درۆژکیڤکا لە باکووری دۆنێتسک کرد.
ڤیدیۆی تانکەکانی T-80 و T-62ی ڕووسی کە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەنێردرێت.
له چهند ههفتهی رابردوودا وهزارهتی بهرگری رووسیا له كۆگا زرێپۆشهكانییهوه دهیان تانكی تی٨٠ و تی٦٢ ی رهوانهی میحوهرهكانی ئۆكرانیا كردووه و ئەمە بهشێكن لهو تانكانه.
شەڕ و پێکدادانی چڕی هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بەردەوامە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا سەربازێکی ئۆکراینی دەکوژرێت و سەربازە ئۆکراینییەکانی دیکەش لەو شوێنە پاشەکشە دەکەن.
وێنەیەکی ئاسمانی لە بەردەوامی ئاگری کۆگایەکی نەوت لە نزیک گوندی گۆبینیخا لە باکووری دێنپرۆپێترۆڤسک. سێ ڕۆژ لەمەوبەر (١٨ی حوزەیران) سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەند مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر ناوچەکە.
شایانی باسە کە میدیاکانی ڕووسیا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لەم هێرشەدا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و برینداربوون و ٣٠ تانک لە باکووری شاری دێنپرۆپیترۆڤسک لەناوبراون، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو بانگەشەیە بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد لە کاریگەرییەکانی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پارێزگای خەرکیڤ لە ١٨ی حوزەیران، ئاگر لە کارگەی پرۆسێسکردنی گازی شێبلینسکی لە نزیک شاری ئەندریوکا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ بەردەوامە.
بەهۆی کەمی مەودای نێوان هێڵەکانی ململانێ لەگەڵ شاری ئاندریوکا، ئەگەری زۆرە هێرشەکە لەلایەن تۆپخانە و موشەک هاوێژەکانی سوپای ڕووسیا ئەنجامدرابێت.
لێدوانەکان