مانۆڕی کەتیبەکانی ئەلقودس لە غەززە

یەکشەممە 19 حوزه‌یران 2022 - 14:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=13778

کەتیبەکانی ئەلقودس بە ئامادەبوونی یەکەکانی مووشەکی و تۆپخانەیی لە غەززە دەستپێکردنی مانۆڕێکیان ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەبو حەمزە، وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقودس ڕایگەیاند: ئەم کەتیبانە بە ئامادەبوونی یەکەکانی موشەکی و تۆپخانەیی لە غەززە، دەستیان بە مانۆڕی “عزم الصادقین” کردووە.

لەلایەکی دیکەوە گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو (شەممە) هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد و بە نیشانەی بێتوانایی و سەرلێشێواوی دوژمن ناویان برد.

بزووتنەوەی “جیهادی ئیسلامی”ی فەلەستین ڕایگەیاند: هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە، نیشاندەری بێدەسەڵاتی و سەرلێشێواویی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاکامی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگرییە.

بزووتنەوەی موجاهدینی فەلەستین هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پەرەسەندنی هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و بۆردومانی پێگەکانی خۆڕاگری هەوڵێکی شکستخواردوو بوو بۆ لادانی سەرنج لە تاوانی تیرۆرکردنی سێ شەڕڤانی خۆڕاگری لە جنین.

“بەرەی دیموکراسی بۆ ڕزگاری فەلەستین” هەروەها لە بەیاننامەیەکدا بەرامبەر بە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە کاردانەوەی نیشان دا و ڕایانگەیاند کە ئەگەر رژێمی زایۆنیستی بیر لەوە دەکاتەوە کە بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و تاوانە دڕندانەکانی لە دژی ناوچەکە، گەلی فەلەستین و خۆڕاگری لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانە لە ناوچە داگیرکراوەکان بێدەنگ دەکات، بە تەواوی هەڵەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *