زانیاری_سەربازی: موشەکی شانهاوێژی 9K38 lgla
مووشەکی 9K38 ئیگلا مووشەکێکی شانهاوێژی هەوا بۆ هەوایە کە لە ڕووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دروستکراوە و نوێترین وەشانی ئەم موشەکە ناوی مووشەکی 9K338 Igla-s ـە.
مێژووی گەشەپێدانی موشەکی شانهاوێژی ئیگلا بۆ ساڵی ١٩٧٢ لە ئۆفیسی دیزاینی OKB سۆڤیەت دەگەڕێتەوە. پرۆژەی ئیگلا بە مەبەستی جێگرتنەوەی مووشەکەکانی شانهاوێژی کۆنی ئیسترلا بووە، مووشەکەکەش بە تەواوی لە بنچینەوە دیزاین کراوە.
مووشەکی ئیگلا ئامێری دۆزەرەوەی ژێر سووری هەیە و بە پشتبەستن بە کاریگەرییە گەرمیەکانی ئامانج، بەرەو ئامانجەکە دەڕوات. ئۆپەراتۆری مووشەکی ئیگلا بەبەکارهێنانی دووربینی سەر هاوێژەرەکە ئامانجەکە دیاری دەکات و دوای تەقاندنی مووشەکەکە، ئامێری دۆزەرەوەی ژێر سوور بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی موشەکەکە بەرەو ئامانجەکە دەبات، ئەوەی پێی دەوترێت تەقە بکە و لەبیریکە.
ئیگلا بۆ ڕاوکردنی هێلیکۆپتەر و باڵافڕە باڵ جێگیرەکان، و هەروەها مووشەکی کروز لە بەرزایی نزمدا بەکاردێت. یەکێک لە تواناکانی موشەکی ئیگلا ئێس ئەوەیە کە بەهۆی کاریگەریی گەرمی لەسەر زەوی و دەوروبەری وەک خۆر، تێکناچێت.
بەو پێیەی خێرایی مووشەکەکە سەروو دەنگە، پارچەیەک بە ناوی Aero Spike لەسەر لوتی مووشەکەکە دانراوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی هێزی ڕاکێشان و زیادکردنی مەودا و بەرزی. ئایرۆسپایک کێشانی شەپۆلەکان بە دروستکردنی ناوچەیەکی پەستانی نزم و چڕیی نزم کەمدەکاتەوە.
سەری جەنگی مووشەکی ئیگلا ئێس لە جۆری پارچە پارچەی ئاراستەکراوە، بەڵام لە نەوەکانی پێشووی ئەم مووشەکەدا سەری جەنگی پارچە پارچەیی ئاسایی بەکارهاتووە. بەکارهێنانی سەری جەنگی پارچە پارچەی ئاراستەیی بۆ زیادکردنی کاریگەری سەری جەنگییە بەجۆرێک کە کاتێک فیوزەکە چالاک دەبێت پارچەکان بە ئاراستەیەکی دیاریکراوی پێشوەختە بڵاوببنەوە. ئەو تەقەمەنیانەی لە سەری جەنگیدا بەکاردەهێنرێن لە جۆری HMXی زۆر بەهێزن، هەروەها فیوزی موشەکەکە لە جۆری دواکەوتوو و موگناتیسییە. فیوزی موگناتیسی بە یارمەتی مەیدانی موگناتیسیی جەستەی کانزایی دورریەکەی دەدۆزێتەوە و چالاک دەبێت.
تایبەتمەندیەکانی موشەکی ئیگلا ئێس:
مەودا: ٥٠٠ – ٦٠٠٠ مەتر
بەرزی ململانێ: ١٠ – ٣٥٠٠ مەتر
زۆرترین خێرایی بۆ ئەو ئامانجەی نزیک دەبێتەوە: ٤٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا
زۆرترین خێرایی بۆ ئەو ئامانجەی دوور دەبێتەوە: ٤٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا
کات بۆ ئامادەکردن: ٥ چرکە
کێشی مووشەک: ١١.٧ کیلۆگرام
کێشی مووشەک لەگەڵ لانچەرەکە: ١٩ کیلۆگرام
لێدوانەکان