گرنگترین هەواڵەکانی ١١٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڤیدیۆیی هێرشێکی تۆپخانەیی هێزەکانی دۆنێتسک بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی پیسکی.
سەربازانی ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە هاویتزەری M777 کە لەلایەن ئەمریکاوە بەو وڵاتە دراوە، دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکێکی ڕووسییان لەسەر میحوەرەکەی بۆگۆرۆدیچێن کردە ئامانج.
شایانی باسە لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ سوپای ڕووسیا ناوچەی بۆگۆرۆدیچێنای کۆنترۆڵ کرد.
ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٨ی حوزەیران
زیاتر لە ٣٣ هەزار و ٣٥٠ سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.
١٤٦٥ تانک، ٣٥٧٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧٣٩ تۆپخانە، ٢٣٣ موشەك هەڵگر، ٩٨ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٦ فڕۆكە، ١٨٠ هێلیكۆپتەر، ٢٥١٣ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٤ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی و ٥٩٤ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەناوچووە.
میدیاکانی ئەمریکا وێنەی کۆمەڵێک هەلیکۆپتەر جۆری Mi-17یان بڵاوکردەوە کە لەلایەن فڕۆکەی گواستنەوەی C-17 Globemaster III بۆ گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەکرێن.
ژمارەی ئەو هەلیکۆپتەرانە ٢٠ کۆپتەرە و بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و دواتر لەوێوە بچنە ناو خاکی ئۆکرانیا. ئەو هەلیکۆپتەرانە لە ساڵانی پێشوودا بۆ سوپای ئەفغانستان دابینکرابوون، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئەمریکا پاشەکشەی کرد و لەم دواییانەشدا وەک بەشێک لە هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان بۆ ئۆکرانیا دانا.
ئهڵمانیا، فهڕهنسا، ئیتالیا و رۆمانیا داوای دهستبهجێ ئەندامێتی ئۆكرانیا لە یهكێتی ئهوروپایان کرد.
سەرکردەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و رۆمانیا، لە سەردانێکی ئەم دواییەدا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، لەسەر ئەندامێتی دەستبەجێی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن.
لە پلانەکەدا نەخشەڕێگایەک بۆ ئەندامێتی ئۆکرانیا دیاری کراوە، هەروەها تاوتوێ لە دۆخی کاندیدبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوای بەلکان دەکرێت.
دوابەدوای ئەم داواكارییە، كۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی خۆیدا لە رۆژی هەینی ١٧ی حوزەیران پێشنیازی كرد كە تاوتوێی ئەندامێتی ئۆكرانیا لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بكرێتەوە. سەرەڕای ئەم بڕیارەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، رێککەوتنی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا مەرجی سەرەکی ئەندامێتی ئۆکرانیایە.
لە هەمان کاتدا کە چوار وڵاتی ئەوروپی داوای ئەندامێتی ئۆکرانیایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، مۆڵدۆڤا بڕیاری ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا داوە و فەرەنسا و ئەڵمانیاش بە فەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٨ی حوزەیران
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ٢٠٦ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٢ هەلیکۆپتەر، ١٢٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٤٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٦١٣ تانک و زرێپۆش، ٥٤٧ راجیمە، ٢٠٣٢ تۆپی مەیدانی و هاوەن، ٣٦٨٧ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.
سوپای ڕووسیا لانیکەم شەش مووشەکی ئاراستەی کۆگا و پێگەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی سینلێنیکۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی دێنپرۆپترۆڤسک و شاری میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا کرد.
لێدوانەکان