گرنگترین هەواڵەکانی ١١٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 2022 - 00:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=13622

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوونی هێزەکانی جۆرجیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک.
پێشتریش وێنەی سەربازانی بەریتانی، شیلی، جۆرجیا، ئێرلەندا، پورتوگالی و بەرازیل لە ئۆکرانیا بڵاوکرابوونەوە.

سوپای روسیا چەند مووشەکێکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە شاری پۆکرۆڤسک لە رۆژئاوای پارێزگای دۆنێتسک کرد.
ئەم هێرشەکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر هێڵی ئاسنی ئۆکرانیا و هەروەها پێگەکانی گوندی هریشین لە نزیک شاری پۆکرۆڤسک ئەنجام دراوە.

تۆپخانەکانی هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا سیستەمی دژە درۆنی Silok-01ی سوپای ڕووسیا لە نزیک بالاکلیا تێکشکاند.

دوایین هەواڵەکان لە میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک:
لە دەوروبەری شاری سەڤەرۆدۆنێتسک پێکدادان بەردەوامە. هەروەها سوپای ڕووسیا و سوپای لوهانسک ڕێڕەوی ناوخۆیان داخستووە کە بەرەو کارگەی ئازۆت و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیا دەڕۆن. لە لایەن ڕووسیاوە ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ چۆڵکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆت کراوەتەوە، بەڵام لایەنی ئۆکراینی چۆڵکردنی ئەوانی ڕاگرتووە.
هەروەها فڕۆکەکانی ڕووسیا بە فڕێدانی تراکت (بەیاننامەیەک) لە کارگەی ئازۆت و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا داوای خۆرادەست کردنی ئەو هێزانەیان کردووە. بەیاننامەکە نەخشەڕێگای کۆریدۆرێکی سەلامەت و گەرەنتی ئەمنی بۆ ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە چەک دادەنێن و خۆیان ڕادەستی ڕووسیا دەکەن.

تەقینەوە لە گەورەترین کێڵگەی گازی لە باکووری ڕووسیا!
سەرچاوەکانی ڕووسیا هەواڵی تەقینەوەیەکیان لە کێڵگەی گازی ئۆرانگۆی لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری یامالو ننتس له باكووری ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە. ئاگر کەوتنەوەکە بەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
کێڵگەی گازی ئۆرانگوی یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە گازییەکانی جیهان و پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئەم رووداوە پێدانی گاز لەڕێگەی بۆری گازی یاماڵەوە بۆ ئەوروپا کەم و نرخی گازیش بەرز ببێتەوە.

لاڤرۆڤ: ئەوروپا دەیەوێت مۆڵدۆڤاش وەک ئۆکرانیای لێ بکات!
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی ئاماژەی بە پلانی ڕۆژئاوا بۆ دەستپێکردنی جەنگی دووەم لە ئەوروپا کرد و وتی:
هەڕەشەکانی ئۆکرانیا وەک پلانی هێرشکردنە سەر پردی کریمە بەتەواوی شکست دەهێنێت. ستینگێر و چاڤێلینەکان کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون ئێستا لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێت. کاربەدەستانی ئۆکرانیا بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە بەنیازی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا نین.
یەکێتی ئەوروپا دەستبەرداری هەموو پێوەرەکانی وەرگرتن دەبێت ئەگەر ئۆکرانیا داوای ئەندامێتی لەو یەکێتیە بکات. ئەوان هەوڵ دەدەن ئۆکرانیای دووەم لە مۆڵدۆڤا دروست بکەن. پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەوروپا لە ئەولەویەتەکانی ڕووسیا نەماون.
بوونی ئەڵمانیا و ژاپۆن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هیچ بەهایەکی بۆ ئەو ئەنجومەنە نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای شەڕی ئۆکرانیا، مۆڵدۆڤا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە داوای ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە. لەم بارەیەوە، سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری مۆڵدۆڤا، مایا ساندۆ، پشتیوانی تایبەتی خۆی بۆ ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا دەربڕی.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای ئۆکرانیا موشه‌کێک یان چه‌ند موشه‌کێک ئاراسته‌ی پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له‌ شاری خرۆستالنی له‌ پارێزگای لوهانسک کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *