تۆڕی کارەبای رژێمی زایۆنیستی لەلایەن گروپی گۆچانی موسا هاک کرا + ڤیدیۆ
پێنجشەممە 16 حوزهیران 2022 - 12:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=13599
گروپی هاکەری “گۆچانی موسا” کە پێشتر کامێرای چاودێری شەقامەکانی ناوچە داگیرکراوەکان و کامێرای کۆمپانیاکانی چەکی رژێمی زایۆنیستی هاک کردبوو، ئەمجارەیان هاککردنی سەرکەوتووانەی تۆڕی کارەبای ئەو ڕژێمەی ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەم گروپە هاکەرە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و کۆمەڵێک زانیاری بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عیبری هەڕەشە لە ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
لە ڤیدیۆکەدا هاتووە: ئەمە تەنها سەرەتایەکە. لەمەودوا زیانی قەرەبوو نەکراوێت پێدەگات. سزاتان دەدەین. ئامانجەکە ڕوون، دیاریکراو و وردە.
ئەم گروپە پێشتر بە هێرشکردنە سەر سێرڤەری زانیارییەکانی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان، توانی بوو کۆمەڵێک زانیاری لەوانە ناسنامە، بەڵگەکانی نووسینگەی پارێزەران، چێک، ڕاپۆرتی دارایی و هتد، هاک بکات و بڵاویان بکاتەوە.
لێدوانەکان