فەرماندەی سوپای ئەشرەف غەنی: حامد کارزای ویستی دەسەڵات کۆنترۆڵکراو بکاتەوە، بەڵام رێگریم لێکرد!
ژەنەڕاڵ هەیبەتوڵڵا عەلیزی، دوایین فەرماندەی سوپای حکومەتی پێشووی ئەفغانستان رایگەیاند کە لە کۆنترۆڵکردنەوەی حکومەت لەلایەن حامد کارزایی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستانەوە، دوای هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی، ڕێگری کردووە.
ژەنەڕاڵ هەیبەتوڵڵا عەلیزی، فەرماندەی سوپای ئەفغانستان لە حکوومەتی ئەشرەف غەنی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری وار زۆنی ئەمریکی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێگری لە چوونە ناوی حامد کارزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی و کۆنترۆڵکردنەوەی حکومەت کردووە. عەلیزی لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی: دوای ڕووخانی کابوڵ، حامد کارزایی سەرۆکی پێشووی کابوڵ ویستی بچێتە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی و دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام من ڕێگریم لەوە کرد. حامد کارزای تەلەفونی بۆ بسم الله خان محەمەدی (وەزیری بەرگریی حکوومەتی ئەشرەف غەنی) کرد و داوای لێکرد یارمەتی بدات بۆ چوونە ناو کۆشکەوە. ناوبراو ئاماژهی بهوهشدا كه ئهو كارهی لهبهر ئهوه کردووە كه به كهسێكی نهشیاو بۆ حوكمڕانی ئهفغانستان دهزانێت و كارزای له نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٤ بەختی خۆی تاقی كردۆتهوه.
شایانی باسە ژەنەڕاڵ هەیبەتوڵڵا عەلیزی یەکێک لەو سەربازانەی دڵسۆزی ئەشرەف غەنی بوو کە لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١دا وەک سەرۆکی ئەرکانی حکومەتی پێشوو دەستنیشانکرا و دوای ڕووخانی حکومەتی ئەشرەف غەنی بۆ دەرەوەی ئەفغانستان هەڵات.
لێدوانەکان