گرنگترین هەواڵەکانی سەد و یازدەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سێشەممە 14 حوزه‌یران 2022 - 22:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=13521

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بە ٧ مووشەکی ئەلێکساندەر هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە خارکۆڤ.

یەکەکانی تۆپخانەیی لیوای ٨١ی سوپای ئۆکرانیا بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیایان لە ناوچەی سوسنۆڤی دۆنێتسک کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ BM-27 Uragan، سێ TZM 9T452 تانکەرێکی سووتەمەنی و کرینێکی سەربازیی ڕووسی لەناوچوون.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا لە زیانەکانی سوپای ڕووسیا شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تا ئێستا زیاتر لە ٣٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ڕووسی کوژراون و برینداربوون.
١٤٣٤ تانک، ٣٥٠٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧٢١ تۆپخانە، ٢٢٩ مووشەک هەڵگر، ٩٧ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٣ فڕۆكە، ١٧٩ هەلیكۆپتەر، ٢٤٧٣ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی و ٥٨٨ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێزەکانی ڕووسیا لەناوچووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ٢٠٢ فڕۆکەی سەربازی، ١٣١ هەلیکۆپتەر، ١٢٠٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٣٨ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٥٤٨ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٥٢١ راجیمە، ١٩٤٧ تۆپی مەیدانی و هاوەن، ٣٦٠٥ یەکەی ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا تێکشکاون.

تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی بارهەڵگرەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی دەیڤیدیو برید لە خێرسۆن کردە ئامانج.

سوپای ڕووسیا چەند مووشەکێکی کروزی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی لڤیڤ و تێرنۆپیل کرد.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە خۆجێییەكان، ئەو مووشەكانە ناوچەكانی شاری لڤیڤ و شاری كرمانیان کردۆتەوە ئامانج و بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆكرانیا توانیویەتی ژمارەیەک لەو مووشەكانە بخاتە خوارەوە.

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر کۆگایەکی تەقەمەنی ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤاکاخۆڤکا لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن چەندین تەقینەوەی گەورە ڕوویدا.

دوکەڵی قورس دوای هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی پریلۆکی سەر بە پارێزگای چێرنیهیڤ ئاماژەیە بۆ سەرکەوتوو بوونی هێرشەکەی ڕووسیا.
ئەمە دووەم هێرشی مووشەکیی سوپای ڕووسیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوویە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای چێرنیهیڤ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *