لێدوانی نادۆستانەی وەزیری دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە ئێران!!

دووشەممە 13 حوزه‌یران 2022 - 22:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=13470

وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵێکی میسری، لە لێدوانێکی نادۆستانەدا وتی کە قسەی نوێ لە بەغداوە دەگاتە تاران.

فۆئاد حوسێن کە لە سەر پشکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی وەرگرتووە و وەک کەسێکی حیزبی دەرکەوتووە تا عێراقی، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” الغد ” ی میسر، ڕایگەیاند: تاران قسەی نوێ لە بەغداوە دەبیسێت، ئەوەمان بە ئێرانییەکان وتووە کە پێویستمان بە هاوکاری هاوبەش هەیە و دەستێوەردانی ئێران ڕەتدەکەینەوە.

ناوبراو وتی: پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران لە قۆناغی بێدەنگییەوە گەیشتووەتە قۆناغی ڕاشکاوانە و پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

فۆئاد حوسێن پڕوپاگەندەی ئەوەی کرد کە ئێران لە بواری سیاسی و بوارەکانی دیکە دەستێوەردانی لە عێراق هەیە و وتی: وتووێژمان لە گەڵ لایەنی ئێرانی بە شێوازێکی دیکە دەستپێکردووە، سیاسەتی دەرەوەی عێراق بەسراوەی وڵاتێکی دیکە نییە و بە پێی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆمانە، لە گەڵ دۆستەکانمان وتووێژ دەکەین بەڵام لە گەڵ دوژمنان، بە ئامرازی دیکە بەدەر لە توندووتیژی وەڵام دەدەینەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ئەوەمان بە تاران وتووە کە خاڵی هاوبەشمان لە بواری ئائینی، بازرگانی، ئابوری و ….. هەیە و پێویستمان بە هاوکاری هاوبەش هەیە نە دەستێوەردان لە لایەن ئێرانەوە، ئێمە پێویستمان بە هاوپەیمانییەک هەیە، دەستێوەردان لە کاروباری عێراق قبووڵکراو نییە، لایەنی ئێرانی دەبێت هەست بەمە بکات، ئێمە لە گەڵ یەکتر دۆست و دراوسێ دەمێنینەوە و لە گەڵ یەکتر کار دەکەین بەڵام پرسی دەستێوەردانەکانی ئێران قبووڵکراو نییە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *