گرنگترین هەواڵەکانی سەد و نویەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تێپەڕبوونی تانکێکی سوپای ڕووسیا بەسەر مینێکدا لە میحوەری باکووری شاری لیسیچانسک کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا چێندرابوو.
بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، سوپای ڕووسیا سەرقاڵی گواستنەوەی سەرباز و کەرەستەکانی بۆ میحوەری باشووری لیمان و ئیزیۆمە.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەڵدانی بۆمب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یان کوادکۆپتەری سوپای ئۆکرانیا بەسەر هێزەکانی ڕووسیا. شوێن و کاتی ئەم هێرشە نادیارە.
لە ڤیدیۆی دووەمدا دەردەکەوێت کە چۆن هێزەکانی ئۆکرانیا ئەم کوادکۆپتەرانە بەکاردەهێنن.
زۆربەی ئەو کوادکۆپتەرانەی کە سوپای ئۆکرانیا بەکاریدەهێنن بریتین لە کوادکۆپتەرەکانی Dji Mavic Air 2 (دروستکراوی چین) و مالۆی T150 (دروستکراوی بەریتانیا) کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی VOG-17یان هەیە.
بەشێک لە شەڕە قورسەکانی نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا لە ناوەندی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک.
شێوازی شارەکان و دامەزراندنی هێڵی پشتیوانی بۆ هێزە ئۆکرانیا و بیانییەکان لە سەڤەرۆدۆنێتسک، ململانێی ئەو شارەی ئاڵۆز و پێشڕەوی بۆ ڕووسیای قورستر کردووە. وەک هەمیشە چاوەڕوان دەکرێت سوپای ڕووسیا هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی سەڤەرۆدۆنێتسک و زیادکردنی فشاری هێرشەکانی لە میحوەرەکانی باخموت و لیمانەوە زیاتر بکات.
شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکی کروزی کالیبەر هێرشی کردە سەر شارۆچکەی چۆرتکیڤ لە پارێزگای تێرنۆپیل لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.
بە وتەی ڤۆلۆدیمیر ترۆچ، پارێزگاری تێرنۆپیل، بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکەکانی ڕووسی بە بۆری غازی چۆرتکیڤ، ٢٢ کەس بریندار بوون و گازی سروشتی شارەکە پچڕاوە. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاندووە کە لەم هێرشەدا کۆگای چەک و تەقەمەنیەکان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون.
-سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی کارەبایی لە شاری بێردیانسک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە کارەبای شاری بێردیانسک دوای هێرشەکە پچڕاوە.
تا ئێستا سروشتی هێرشەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی هێرشە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، ئەگەری زۆرە هێرشەکە بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و تەقاندنی چەند مووشەکێک ئەنجامدرابێت.
-وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ساتی هێرشێکی موشەکی کروزی کالیبەر بۆ سەر چەند ئامانجێکی پارێزگای تێرنۆپیل لە رۆژئاوای ئۆکرانیا بڵاو کردەوە.
سوپای ڕووسیا لە میحوەری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی Spectator-M1ی ئۆکرانی خستووەتە خوارەوە.
ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلکترۆ-ئۆپتیکاڵ توانای فڕین و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی لە شەودا، و توانای فڕینی لە بەرزایی ٣ هەزار مەتر بە زۆرترین خێرایی ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەیە.
لێدوانەکان