ژمارەی شەهیدانی جنین گەیشتە ٢٣ کەس / جەختکردنەوەی جیهادی ئیسلامی لەسەر درێژەدان بە خۆڕاگری لەدژی داگیرکەران
لە كاتێكدا كە ڕۆژی رابردوو شاری جنین لە کەرتی رۆژئاوا بە شەهید بوونی “سەمیح عەمارنە”ی فەلەستینی ٢٣هەمین شەهیدی خۆی بۆ پاراستنی دروشمەکانی گەلی فەلەستین كردە قوربانی، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی كردەوە كە شەڕی دژ بە دوژمنی داگیركەر بەردەوامە و ئەم خەباتە بە شەهید بوونی موجاهیدین کۆتایی نایەت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو (شەممە) بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا پرسە و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی سەمیح عەمارنە، گەنجێکی فەلەستینی و یەکێک لە هێزەکانی بزووتنەوەکە کرد، و رایگەیاند: ئێمە درێژە بە جیهاد و خۆڕاگری دەدەین و بەرگری لە میللەت و ئەو هێڵە دەکەین کە شەهیدان بە خوێنیان دیاری کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیدا هاتووە: شەهیدان بڵێسەی خۆڕاگریان بە ئاگردا هێشتۆتەوە و هەمیشە بۆ هێزەکانی دوژمن کابوس بووە.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی داوای لە گەلی فەلەستین و گروپە فەڵەستینیەکان كرد كە بڵێسەی خۆڕاگری و خوێنی شەهیدان بەهێز بكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی دوژمن و دانیشتوانی داگیركەر كە نەتەوە و خاک و شوێنە پیرۆزەكانی فەلەستینیان كردۆتە ئامانج.
“سەمیح جەمال مەحمود عەمارنە” بەندکراوێک کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کرابوو، لە ٢ی حوزەیران لە شارۆچکەی «یعبد»ی کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن قەناس بەدەستەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بریندار بوو، و رۆژی رابردوو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید بوو.
بە شەهیدبوونی ئەم گەنجە فەلەستینییە، ژمارەی شەهیدانی جنین لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتە ٢٣ کەس.
لێدوانەکان