گرنگترین هەواڵەکانی سەد و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=13326

سەرچاوە ڕووسیەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە تانکەکانی T-80ی سوپای ڕووسیا بڵاوکردەوە کە لە کۆگاکانی چەکی مۆسکۆوە ڕەوانەی بەرەکانی ئۆکرانیا کراون.
تانکی T-80 تانکێکی سەردەمی سۆڤیەتە کە لە چەندین جۆردا لە کارگەکانی چەکی ڕووسیا و ئۆکرانیا دروستکراوە. ئەو تانکە لە کاتی جەنگی چیچاندا زۆر کاریگەر نەبووە، هەربۆیە شارەزایانی میدیای ڕۆژئاوا ئەو تانکانە لە شەڕی ئۆکرانیا بە کاریگەر نازانن. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، سوپای ڕووسیا خاوەنی ٧ هەزار تانکی تی-٨٠یە، لەو ژمارەیەش دوو هەزاریان لە ساڵانی ڕابردوودا بەکار هاتووە.

بانگهێشتی زێلێنسکی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ کرا!
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ لوتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەس (ناتۆ) بانگهێشت کرا.
جێگری سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە لە ٢٨ و ٢٩ی حوزەیران لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجار لەگەڵ هاوبەشەکانی ناتۆ لە زەریای هێمن، واتا ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن و کۆریای باشوور ئەنجام دەدرێت.
جێگری سکرتێری گشتی ناتۆ وتیشی: هیوادارین فینلاند و سوید ئامادە بن و ئێمە دەبێت بڕیار لەسەر ئۆکرانیاش بدەین. هەروەها لە کۆبوونەوەکەماندا زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادە دەبێت.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا ٢٤ی شوباتەوە تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تا ئێستا زیاتر لە ٣١ هەزار و ٩٠٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسیا کوژراون و برینداربوون.
١٤٠٩ تانک، ٣٤٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧١٢ تۆپخانە، ٢٢٢ موشەک هەڵگر، ٩٧ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٢ فڕۆكە، ١٧٨ هەلیكۆپتەر، ٢٤٣٨ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی و ٥٧٢ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەناوچووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ١٩٥ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٠ هەلیکۆپتەر، ١١٦٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٣٦ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٤٨٣ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٤٩٩ راجیمە، ١٨٤٣ تۆپی مەیدانی و هاوەن، هەروەها ٣٥٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.

سوپای ئۆکرانیا هێرشی موشەکی کردە سەر شاری دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، زیاتر لە دە ڕۆکێتی گراد لە ناوچەی کایبیشێڤسکی لە ڕۆژئاوای دۆنێتسک کەوتووە. هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *