لەیلا هێمای پەنابەرانی سووری لە تورکیا + ڤیدیۆ

چوارشەممە 8 حوزه‌یران 2022 - 09:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=13244

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر لێدانی له‌یلا محه‌مه‌د، پیره‌ژنێكی كه‌مئه‌ندام و ئاواره‌ی شه‌ڕی سووریا له‌ پارێزگای غازی عەنتاب له‌ توركیا تێده‌په‌ڕێ. پیرەژنەکە لەلایەن ناسیۆنالیستێکی تورکەوە بە لێدان لە چاوی بریندار دەبێت و دەستی دەخاتە سەر چاوی ڕاستییەوە.
ئەم هەنگاوە ئێستا بووەتە جوڵەیەکی ناڕەزایەتی لە سۆشیال میدیا کە بە هاشتاگی #standwithleyla هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ناوبراو دەردەبڕن.

لە ماوەی چەند ساڵ بوونی پەنابەرانی سووری لە تورکیا، ئەو پەنابەرانە چەندین جار چەندین جار ڕوبەڕوی توندوتیژی بوونەتەوە. دەکرێ بگوترێت کە ئەم هەڵمەتە ناڕەزاییە لە بەرامبەر بارودۆخی نالەباری ئەوانە لەم وڵاتەدا، و لەیلا هێمای ئەو خەڵکە ئاوارەیە کە هیچ مافێکیان لەم وڵاتەدا نییە.

ئێستا حکومەتی تورکیا لەڕێگەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە هەوڵدەدات ناوچەیەکی پارێزراو لە قووڵایی خاکی سووریادا دابمەزرێنێت. یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا دەرکردنی ئەو پەنابەرانە و نیشتەجێکردنیان لەو ناوچە پارێزراوەیە.

شایانی باسە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە و بە هۆی شەڕی سووریاوە نزیكەی ٩ ملیۆن هاووڵاتی سووری ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *