هاوپەیمانی سعوودیە لە خولی یەکەم چەند جار ڕێکەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە؟

سێشەممە 7 حوزه‌یران 2022 - 10:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=13206

هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە خولی یەکەمی ئاگربەستدا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندرا، ١١ هەزار و ٤١١ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی میدیاکانی ئەنساروڵڵا، هاوپەیمانی سعوودیە لە یەکەم خولی ڕێککەوتنی ئاگربەستی یەمەن کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ٢ی نیسان تا ٢ی حوزەیران ڕاگەیەنرا، ١١ هەزار و ٤١١ ئاگربەستی پێشێل کردووە. ئەم پێشێلکاریانە بریتین لە ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە، دزەکردن، هێرشی ئاسمانی، فڕینی فڕۆکەی سیخوڕی و شەڕکەر، هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی و تۆپبارانی بەرفراوان، ڕێگریکردن لە گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا، دەستبەسەرداگرتن و دواخستنی هاتنی کەشتییە سووتەمەنی هەڵگرەکان بۆ دەریای سوور و هتد کە بەشێک لە وردەکارییەکانی بەم شێوەیەن:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانی سعوودیە زیاتر له‌ ١٩١ هێرشی ئاسمانی و ٣٣٨٣ فڕین له‌ ئاسمانی ئه‌لحوده‌یده‌، مارب، ئه‌لجه‌وف، ته‌عز، حه‌جه‌، سه‌عده‌، عمران، سەنعا، ئه‌لبه‌یزا، ئه‌لزالع، له‌حج و به‌ره‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامداوه‌. هه‌روه‌ها هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌پاچی ئەو هاوپەیمانییە له‌ ٩ هێرشدا بۆ سه‌ر به‌ره‌كانی مارب و ناوچه‌ سنوورییه‌كان بەشداریان کردووە.
هێزه وشکانییەکانی هاوپەیمانی سعوودیه ١٠ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەیان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەرەکانی ڕەغەوان، ئەلعەکد، ئەلبەلق، ئەللجمه، ئەلفلیحه و .. له پارێزگای مارب، هەروەها ٧ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەریشیان بۆ سەر میحوەرەکانی پارێزگاکانی تەعەز، لەحج و ئەلبەیزا ئەنجام داوە.
هاوپەیمانی سعوودیە هەروەها زیاتر لە ٥ هەزار و ٩٩٢ جار وەک تەقە کردن و ٢ هەزار و ٥٥٦ جار وەک هێرشی موشەکی و تۆپخانەیی لە چەندین میحوەرەدا ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

سەرەڕای پێشێلکردنی بەربڵاوی ئاگربەست لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە، پێشنیاری درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە لەلایەن لایەنەکانی شەڕی یەمەنەوە پەسەند کراوە. ئەنساروڵڵا بە مەرجی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، لەوانە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سەنعا و ناردنی کەشتیەکانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری ئەلحودەیدە، ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست دەربڕیوە. هەروەها ئاڵوگۆڕی زیندانیان و کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پارێزگاکانی تەعەز و مارب و پارێزگاکانی دیکەش لەو تەوەرانەن کە لە خولی دووەمدا لایەنەکان تاوتوێی دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *