ھاوشێوەسازی ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە!

دووشەممە 6 حوزه‌یران 2022 - 20:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=13137

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە مانۆڕی “گالیسکەکانی ئاگر” بە شێوەی ھاوشێوەسازی و فڕین بەسەر دەریای ناوەڕاستدا، ڕاهێنانی بۆ بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە قۆناغە کۆتاییەکانی “مانۆڕی گالیسکەکانی ئاگر”دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین ئۆپەراسیۆن لەوانە فڕینی دوور مەودا، وەرگرتنی سووتەمەنی ئاسمانی و هێرشکردنە سەر ئامانجە دوورەکان وەک ھاوشێوەسازی، مەشقیان بۆ هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران کرد.
لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە بەردەوامی بۆ سیناریۆ جۆراوجۆرەکان لەوانە هەڕەشەکانی ئێران ئامادەیە و مەشق دەکات.

چەند ڕۆژ دوای مانۆڕەکە، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی کرد و لەگەڵ نەفتالی بنێت سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی کۆبووەوە.
بنێت لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل رێگەی دیپلۆماسی بۆ رێگریکردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بە باشتر دەزانێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرگریکردن لە خۆی و گرتنەبەری رێوشوێن لە دژی ئێران بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە مافی خۆی دەزانێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *