گرنگترین هەواڵەکانی سەدەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شەممە 4 حوزه‌یران 2022 - 02:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=13011

شەشەمین پاکێجی گەمارۆکانی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا پەسەند کرا!
شەشەمین پاکێجی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ پەسەند کرا. لە پاکێجەکەدا دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەشێک لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی ڕووسیا، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا لە ڕێگەی دەریاوە، کەمکردنەوەی ٩٢%ی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا، قەدەغەکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەرتی نەوتی ڕووسیا، ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی سێ بانکی ڕووسیا و بانکێکی بێلاڕووسی لەگەڵ سیستەمی سویفت نێودەوڵەتی، قەدەغەکردنی هەناردەکردن بۆ ڕووسیا و قەدەغەکردنی سێ دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووسیا کە چالاکی ڕیکلامیان هەیە.
هه‌روه‌ها هه‌نگاریا و سلۆڤاكیا و كۆماری چیك به‌هۆی زۆر پشت بەستنیان به‌ نه‌وتی روسیا، رێگه‌یان پێده‌درێت له‌ رێگه‌ی بۆریی درۆژباوه‌ نه‌وت هاورده‌ بكه‌ن.
زۆربەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا داوای بایکۆتکردنی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیایان کرد بەهۆی پشتگیریکردنی لە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام بایکۆتەکە لەلایەن هەنگاریاوە رەتکرایەوە.

ڕاپۆرتی سوپای ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و خارکیڤەوە:
ڕووسیا ٢٠ کەتیبەی تاکتیکی بۆ هێرشکردنە سەر سلۆڤێنسکی کۆکردووەتەوە. هێرشی ئەم دواییەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر میحوەرەکانی بارڤینکۆ و لوزۆڤا لە پارێزگای خارکیڤ شکستی هێنا. بەڵام لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لە پارێزگای لوهانسک دەستکەوتیان هەبووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا، دوای شکستەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەڤەرۆدۆنێتسک، یەکەکانی لیجیۆنی بیانی چوونەتە ناو شەڕی سەڤەرۆدۆنێتسکەوە و لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە نیوەی ڕۆژئاوای شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بەڕێوەدەچێت.
بۆردومانی تۆپخانەکانی ڕووسیا قورسە و بە لەبەرچاوگرتنی باڵادەستی سوپای ڕووسیا لە شەڕەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک دا، ئەگەری گرتن و کوژرانی هێزە بیانییەکان زۆر بەرزە. گرتە ڤیدیۆییانەی خوارەوە تایبەتە بە هاتنی ئەم هێزانە بۆ شاری سەڤەرۆدۆنێتسک و قورسی بۆردومانەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوای شارەکە.

کادیرۆڤ: ئۆپەراسیۆنەکان لە ئۆکرانیا خێراتر دەبن!
رۆژی ٢ی حوزەیران لە چوارچێوەی سەردانێکی کاری بۆ مۆسکۆ، رەمەزان کادیرۆڤ سەرۆکی چیچان لەگەڵ سێرگی شویگو وەزیری بەرگری رووسیا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوە، ڕەمەزان کادیرۆڤ ڕایگەیاند، وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەرکی نوێی دیاری کردووە کە پێویستی بە باشترکردنی تاکتیکەکان هەیە. ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەگیرێنەبەر، وا دەکات بتوانرێت کاریگەری مانۆڕە هێرشبەرییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێت و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بە خێرایی بەردەوام بن.
ناوبراو وتیشی، وەزیری بەرگری ڕووسیا داوای لێکردووە لە دڵەوە سوپاسی سوپای چیچان بکات بۆ بەشداری بەرچاویان لە شەڕی دژی سوپای ئۆکرانیادا.
شایانی باسە کە هێزەکانی چیچان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شەڕ لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە شارەکانی ماریۆپۆڵ، سەڤەرۆدۆنێتسک و هەروەها لە میحوەرەکانی کیێڤ هەبووە.

ساتی بەئامانج گرتنی باڵەخانەیەک لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ بە موشەکێکی کراسنۆپۆلی سوپای ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *