تاڵیبانی ئەفغانستان نێوەندگیری بۆ ئاشتی لە پاکستان دەکات!
حکومەتی پاکستان و بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بە نێوەندگیری تاڵیبانی ئەفغانستان دانوستانەکانیان بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ دەستپێکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی هەواڵی داون ی پاکستان بڵاویكردەوە، حكومەتی پاكستان و بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاكستان لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەست رێككەوتن و دانوستانەکانیان بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی دوو دەیەی رابردوو دەستپێکردووە.
بەڵام هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان بە ئاماژەدان بە سەردانی شاندێکی ٥٠ کەسی لە سەرکردەکانی هۆزەکانی پاکستان بۆ کابولی پایتەختی ئەفغانستان ئەو ڕێککەوتنەیان ڕەتکردەوە و جەختیان لەسەر دەستپێکردنی دانوستانەکانی شاندەکە لەگەڵ سەرکردەکانی تاڵیبانی پاکستان کردۆتەوە.
شاندەکە بە نێوەندگیری گروپی حەقانی لەگەڵ نور وەلی مەحسود سەرۆکی بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان و مەولوی فەقیر محەمەد جێگرەکەی و ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای دیکەی گروپەکە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە کۆبوونەتەوە.
ئەم دانوستانە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بوونی ٨ بنکەی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بۆ گرووپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد و ٣ بنکەی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بۆ گرووپی تیرۆریستی لەشکری تەیبە لە پارێزگاکانی نەنگەرهار و کۆنەر. له ڕاپۆرتهکهدا هاتووه که بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان گهورهترین گرووپی تیرۆریستییە کە لەگەڵ ئهندامانی بزووتنهوهی ئیسلامیی تورکستانی ڕۆژههڵات، بزووتنهوهی ئیسلامی ئۆزبهکستان، جهماعهتی ئهنساروڵڵای تاجیکستان و گرووپه تیرۆریستییهکانی دیکهی ئهفغانستان پەیوەندیان هەیە.
دانوستانەکانی نێوان حکومەتی پاکستان و بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بە نێوەندگیری تاڵیبانی ئەفغانستان لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە گفتوگۆکانی پێشوویان شکستی هێناوە و پێکدادانی خوێناوی لێکەوتەوە.
لێدوانەکان