ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان واژۆ کرد
چوارشەممە 1 حوزهیران 2022 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=12924
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئیمارات واژۆکردنی ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئەو رژێمە و ئیماراتی ڕاگەیاند.
ئەمیر هایک باڵوێزی رژێمی زایۆنیستی لە ئیمارات لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادیان لە دوبەی واژۆ کردووە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو لایەنە.
دیپلۆماتکارەکە لە وەڵامی تویتێکی دیکەدا کە پێشتر بڵاویکردبووەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “ئەنجام درا”.
ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئیبراهیم بە نێوەندگیری ئەمریکا بە فەرمی پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە. ئەمە یەکەمین ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتێکی عەرەبییە.
لێدوانەکان