پێشهاتەکانی یەمەن، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەوەز عەولەقی، پارێزگاری شبوە، کۆنترۆڵی کێڵگەی نەوتی جەننە بە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی ٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی هێزەکانی ئەلعمالقە (لەژێر فەرماندەیی تاریق ساڵح) کرد.
١- سەنعا:
بە وتەی خالید ئەلشایف، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا، پێنجەمین گەشتی بازرگانی بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سەنعاوە بەرەو عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت. ئەو گەشتە دوای ئامادەبوونی فڕۆکەکە بۆ سەنعا دەگەڕێتەوە.
٢- ئەلحودەیدە:
– لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە ١١٢ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– لە گوندی ئەلحەشاش لە باکووری شارۆچکەی حیس، مینێکی چێندراوی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش برینداربوو.
– لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە شاری ئەلحودەیدە ژنێک گیانی لەدەست دا. بەپێی ئامارەکانی گروپی چالاکی دژە مین، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٠٥ کەس لە یەمەن بە هۆی بۆمب و مین کوژراون.
٣- شبوه:
– عەوەز عەولەقی، پارێزگاری شبوە کۆنترۆڵی کێڵگەی نەوتی جەننەی رادەستی لیوای ٥ی هێزەکانی ئەلعمالقە کرد. ئەمەش بە واتای زیادكردنی دەسەڵاتی هاوپەیمانەكانی تاریق ساڵح و كەمكردنەوەی كاریگەری باشوورییەكان لە پارێزگای شبوە دێت. توانای بەرهەمهێنانی ئەم کێڵگە نەوتییە بە ٣٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت. (شوێنی ئەم کێڵگە نەوتییە لەسەر نەخشەی دیاری کراوە).
– هێرش بۆ سەر عەمید جحدل حەنش، فەرماندەی لیوای ٢١ی میکا و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی لایەنگری ئەنجومەنی سەربازی باشوور سەرکەوتوو نەبوو.
٤- حەزەرمەوت:
سالم ئەلسعیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە حەزەرمەوت لە ناوچەی ئەلعەبر تیرۆر کرا. هەندێک سەرچاوە هێزەکانی تاریق ساڵح و هەندێکی دیکەیان چەکدارانی ژێر فەرمانی عەلی موحسین ئەلئەحمەر تۆمەتبار دەکەن.
٥- لیژنەی سەربازیی حکومەتی ڕزگاری یەمەن بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ یەحیا ئەلڕەزامی لە عەمانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پارێزگای تەعەز و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن کۆبووەوە.
لێدوانەکان