گرنگترین هەواڵەکانی ٩٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 28 ئایار 2022 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=12745

سوپای روسیا و هێزەکانی لوهانسک هێرشەکانیان بۆ سەر میحوەری باخموت دەستپێکردەوە. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەکانی کلینۆ و پۆکرۆسکێ لە ئارادایە.

نەخشەی ئۆنلاین لە بەرەی لایمان نوێ کراوەیەوە!
هێزەکانی ڕووسیا بە تەواوی کۆنترۆڵی شاری لیمانیان کرد.

وێنە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای مانگی دەستکردی ماکسار لە میحوەری باکووری ئۆبلاستی دۆنێتسکەوە دەریدەخەن کە سوپای ڕووسیا کاروانە تۆپخانە و سەربازییەکانی لە ناوچەی کۆلۆدیازیەوە بۆ لایمان دەگوازێتەوە.
لە یەکێک لە وێنەکاندا دەرئەنجامی بۆردومانی بەرفراوانی تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا لەسەر زەویەکانی دەوروبەری ناوچە نیشتەجێبوونەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی لیمان دەبینرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم ناوچانە بەشێک بوون لە هێڵە بەرگرییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک شاری لیمان.

وێنە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای مانگی دەستکردی ماکسار لە دۆخی شارۆچکەی پۆپاسنایا پێش جەنگ و دوای جەنگ.
شارۆچکەی پۆپاسنایا دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای لوهانسک و ڕەمزان کادیرۆڤ سەرۆک کۆماری چیچان لە ٨ی ئایاری ئەمساڵدا کۆنترۆڵی تەواوی ئەو شارەی لەلایەن سوپای ڕووسیا و هێزەکانی چیچان ڕاگەیاند.

ڤیدیۆیی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە گوندی پریۆتنە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای زاپۆرۆژیا.
لە هێرشەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا، گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای زاپۆرۆژیا، لەنێویاندا گوندی پریۆتنە، لە ٢١ی ئایار لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *