سوپای ئێران بنکەیەکی نهێنی ژێرزەمینیی ئاشکرا کرد + ڤیدیۆ و وێنە
جەنەڕاڵ موحەممەد حوسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و جەنەڕاڵ سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئەو وڵاتە، سەردانی بنکەی تەواو نهێنی ژێرزەمینیی ٣١٣ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تایبەت بە سوپای ئێرانیان لە قووڵایی چیای زاگرۆس کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ئامادەبوونی جەنەڕاڵ موحەممەد حوسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و جەنەڕاڵ سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، بنکەی ژێرزەمینیی ٣١٣ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەرکی جۆراوجۆری سیخوڕی، پشکنین و شەڕ بەسەر کرا.
ئەم بنکە ستراتیژییە چەندین جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر، سیخوڕی و پشکنینی ئێرانی هەیە کە بە سیستەمی مووشەکی و بۆمبی ناوخۆیی و سیستەمی شەڕی ئەلیکترۆنی پڕچەک کراوە. زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەمان٢٢، کەمان١٢، ئەبابیل٥، موهاجیر٦، فترس و کەرار، کە بە جۆرەها تەقەمەنی، بۆمب، مووشەکی رێگریکەر و ئاسمان بۆ ڕوو و موشەکی ناوخۆیی تەیارکراون، لە بنکەکەدا جێگیرکراون.
لەم سەردانەدا دەستکەوتە نوێیەکانی تری سوپا وەک “مووشەکی حەیدەر ١” بۆ زیادکردنی مەودا و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە دوور مەوداکان بە “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەمان ٢٢” و “مووشەکی کروزی حەیدەر ٢” بۆ زیادکردنی مەودا و توانای ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی کروزیان هەیە، پەردەی لەسەر لادرا.
ههروهها فڕۆكهی وێرانكهری ئارەش و فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی دژه راداری ئومێد و چەندین جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر به بۆمبی باڵدار و مووشهكی شهفهق و قائیم و ئهڵماس لهم بنكهیه جێگیركراون و ئامادهن بۆ ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆن.
لێدوانەکان