دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی بەغلانی ئەفغانستان + وێنەکان

شەممە 8 ئایار 2021 - 16:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=1263

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێکدادان له نێوان تالیبان و هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان له پارێزگای “بەغلان”ی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێکدادان له نێوان تالیبان و هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان له پارێزگای “بەغلان”ی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان بە تەواوی لە شاری بەغلان کشاونەتەوە و شارەکە لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی تالیبان باس لەوە دەکەن ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی حکومەت خۆیان رادەستی تالیبانەوە کردووە.

چەکدارانی تالیبان هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر قەزای “دەهەنەی غوری” و ئاگریان لە بازاڕی شارەکە بەرداوە. میدیاکانی تالیبان ڤیدیۆی بنکەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەڵێن تایبەتە بە هێزەکانی حکومەت لە “دەهەنەی غوری” کە تا ئێستا شوێن و ناوەکەی نەزانراوە.

لە ناوچەی ئەلینگار، تالیبان بانگەشەی کۆنترۆل کردنی هەشت ناوچە و گوندی دیکەیان کردووە، کە بریتین لە ناوچەکانی مەنگسۆ، کوهنە گول، چینچار پۆل، بەدیع ئەلئاباد، کە هەروەها توانراوە ١٤ کەس لە هێزەکانی حکومەت بە دیل بگیرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری و بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان ناردنی هێزی سەربازییان بۆ پارێزگای بەغلان ڕاگەیاندووە و ڕەتیان کردووەتەوە کە شارەکانی ئەو پارێزگایە کەوت بێتە دەست تالیبانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *