گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو نۆیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 23:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=12485

چەپڵەیەکی پڕ لە سۆز بۆ سەرۆکی پۆڵەندا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا
دوێنێ ئاندرێج دۆدا سەرۆک کۆماری پۆڵەندا لە سەردانێکیدا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی کۆبووەوە. ناوبراو هەروەها لە پەرلەمانی ئۆکرانیا ئامادە بوو و قسەی بۆ پەرلەمانتارانی ئۆکرانیا کرد. دۆدا لە وتارەکەیدا وتی: لەدەستدانی تەنانەت یەک سانتیمەتر لە خاکی ئۆکرانیا دەبێتە گورزێک لە هەموو ڕۆژئاوا. کیێڤ پشتیوانییەکی بەهێزی لەلایەن وارشۆوە بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا هەیە. دەنگە مەترسیدارەکان هەن کە دەڵێن ئۆکرانیا دەبێت پابەندی داواکارییەکانی پوتین بێت. تەنها ئۆکرانیا مافی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.
ئەم قسانە سەرنجی پەرلەمانتارانی ئۆکرانیای ڕاکێشا و بە وەستانەوە چەپڵەیان بۆ لێدا.
پۆڵەندا لایەنگری ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆیە، و بە درێژایی شەڕدا هاوکارییەکی بەرچاوی چەک و دارایی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە. لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارەی ئۆکراینی چوونەتە ناو پۆڵەندا و لەلایەن حکومەتی پۆڵەندا پشتیوانیان لێکراوە.

ڤیدیۆی ئاسمانی میدیاکانی ڕووسیا لە کارگەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ لە شاری ماریۆپۆل.
ئازۆفێستاڵ دوایین مۆڵگەی تیپی نیونازیی ئازۆڤ و سوپای ئۆکرانیا لە ماریۆپۆڵ بوو کە ماوەی مانگێک لەلایەن سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسکەوە گەمارۆ درابوون. وەزارەتی بەرگری رووسیا لەسەرەتادا پلانی بۆ هێرشکردنە سەر ئازۆفێستاڵ پێشکەش بە پوتین کرد، بەڵام ناوبراو دژی ئەو پلانە بوو و فەرمانی دا گەمارۆ و بۆردومانەکە بەردەوام بێت. ئەم فەرمانەی پوتین رێگری لە پرۆژەی قارەمانێتی تیپی ئازۆڤ کرد و لە کۆتایی وە هێزانە ناچار بوون خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا بکەن.

لە هێرشێکی مووشەکیدا، سوپای ڕووسیا سێ مووشەکی کرۆزی کالیبری لە ژێردەریایییەکەوە لە دەریای ڕەشەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە ئۆکرانیا کرد.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا، لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری مالین لە باکوری شاری ژیتۆمیر، چەک و کەرەستەی لیوای ١٠ی سوپای ئۆکرانیا بە مووشەکی کروزی کالیبر هێرش کراوەتە سەر.
بڕیار بوو ئەو چەکانە لە ئیڤانۆ فرانکیڤسک-ەوە بۆ ناوچەی دۆنباس بگوازرێنەوە.

سوپای ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ZALA 421-16EM ی سوپای ڕووسیای خستە خوارەوە.

وێنەی پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار ی سەربازی ئۆکرانیا کە لە دەریای ڕەشدا دۆزرایەوە. پێدەچێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە کاتی هێرشی ئەم دواییەی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕووسیا لە دوورگەی مار خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی ئەم پێکدادانەدا دوو فڕۆکەی جەنگی سوخۆی-٢٤ و کۆپتەرێکی جۆری می-٢٤ و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری ئۆکرانیا تێکشکێندراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *