ڤیدیۆ| هێرشی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا + وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردە سەر نوێژخوێنە فەلەستینیەکان کە بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردە سەر نوێژخوێنە فەلەستینیەکان کە بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان بریندار بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی رژێمی زایۆنی چوونە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسکڕێژیان تەقاندووە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە نوێژخوێنان بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە ١٦٠ فەلەستینی برینداربوون کە ٨٣ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. زۆربەی بریندارەکان گوللەی پلاستیکیان بەر دەم چاو و سینگیان کەوتووە.
بەپێی سەرچاوە عیبرییەکان، لەو پێکدادانە ١٢ سەربازی ئیسرائیلیش برینداربوون.
کردەوەکانی ئەمشەوی هێزەکانی زایۆنی هەر زوو کاردانەوەی توندی گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بەدوای خۆیدا هێنا.
حەماس لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: دوژمن دەبێت لە هەر ساتێکدا چاوەڕوانی وەڵامی ئێمە بێت، ئەوەی لە قودس ڕوودەدات، جێگای قبوڵ نیە.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییە گوتی: لەبەرامبەر ڕووداوەکانی قودس بێدەنگ نابین و پێویستە دوژمن لەهەر ساتێکدا چاوەڕوانی وەڵامی ئێمە بێت.
لێدوانەکان