تیرۆری محەممەد باقر محەمەد باقرۆڤ؛ لە بەدەخشانی تاجیکستان چی ڕوودەدات؟

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=12473

محەممەد باقر محەممەد باقرۆڤ، کەسایەتییەکی کاریگەر لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری بەدەخشانی شاخاوی تاجیکستان، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای بەدەخشانی شاخاوی، “محەممەد باقر محەممەد باقرۆڤ” کەسایەتی دیاری شیعەکانی بەدەخشان، ئێوارەی ٢٢ی ئایار لە شاری خارۆغ لەلایەن قەناس بەدەستێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست دا.
تائێستا هیچ گرووپ و كه‌سێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و تیرۆره‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام به‌ سه‌رنجدان به‌ خۆپیشاندان و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌دەخشان، حكومه‌تی تاجیكستان بە تاوانباری سه‌ره‌كی دادەنرێت.

پارێزگای بەدەخشان لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا گۆڕەپانی شەڕ و ناڕەزایی دژ بە پارێزگاری بەدەخشان بووە. لە خۆپیشاندانەکاندا، بەهۆی هێرشی گروپێک لە خۆپیشاندەران بۆ سەر بینای دادگای پارێزگای بەدەخشان، خۆپیشاندەرێک کوژرا و سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

بەرپرسانی حکومەتی بەدەخشان، “محەممەد باقر محەمەد باقرۆڤ” کەسایەتی دیاری خارۆغ و “ئۆلفەتخانم مەمەدشایوا” چالاکوانی مەدەنی بەدەخشان و “عەلیم شیرزمانۆڤ”، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی (لە رێکخراوەکانی دژبەری حکومەتی تاجیکستان) بە هۆکاری هێرش و نائارامییەکانی ئەم دواییەی بەدەخشان دەزانن. ئەمە لەکاتێکدایە کە باقرۆڤ و کەسانی دیکە ئەو تۆمەتانەی حکومەتی تاجیکستانیان ڕەتکردۆتەوە و ڕۆڵی ئەوانیان لە خۆپیشاندانەکاندا بە بێ بنەما ناو بردووە.

“بەدەخشانی شاخاوی” پارێزگایەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی تاجیکستانە کە ناوەندەکەی شاری خارۆغە. به‌دەخشان له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆی تاجیكستاندا له‌ ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا گۆڕەپانی پێكدادانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ هێزه‌ حکومییەکان بووە و به‌هۆی هەبوونی هەرێمێکی شاخاوییه‌وه‌ بۆته‌ شوێنێكی گونجاو بۆ خۆدزینه‌وه‌ی گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تاجیكستان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زۆرینەی شیعەکانی تاجیکستان شیعەی ئیسماعیلی باڵی نزاری-ن و نزیكه‌ی ٩٠%ی شیعه‌كانی تاجیكستان له‌ ناوچه‌ی به‌دەخشان، به‌تایبه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی سنووری خارۆغ نیشتەجێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *