سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ عومان؛ گرنگ و کاریگەر

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 20:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=12463

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی یەک ڕۆژە، ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایاری 2022 گەیشتە وڵاتی عومان و زنجیرە کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامدا

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو پتەوکردنی دیپلۆماسیەتی دراوسێیەتی و پەرەپێدانی هاوکارییە سیاسی، ئابوری و ڕۆشنبیرییەکان و لە سەر بانگهێشتی هەیسەم بن تارق ئالی سەعید سوڵتانی عومان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێش سەردانەکەی بۆ مەسقەت، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئابادی تاران وتی کە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ئێمە لە گەڵ وڵاتی دۆست و برادەر و دراوسێمان عومان زۆر باشە بەڵام ئاستی پەیوەندییەکان بۆ هەر دوو وڵات قبووڵکراو نییە و ئیرادەی تاران – مەسقەت بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.

سوڵتان هەیسەم بن تارق لە فڕۆکەخانەی تایبەتی پاشایەتی مەسقەت پێشوازیی لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد، هەرچەندە بە پێی پرۆتۆکۆلی ئەو وڵاتە بڕیار بوو کە وەزیری دەرەوەی عومان بۆ پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە فڕۆکەخانە ئامادە بێت.

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن سوڵتانی ئەو وڵاتەوە لە کۆشکی عەلەم بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمەکەش لە ئاستێکی باڵا و بە پێشوازییەکی گەرم و کەم وێنە بەڕێوەچوو.

لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عومان، بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات 12 ڕێکەوتنی هاوکارییان لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، بازرگانی، وزە، گواستنەوە، زانستی، ژینگە، وەرزشی و هاوکارییە دیپلۆماسییەکان واژۆ کرد.

بە پێی نەریتێکی عومانییەکان، خەڵات و دیارییەک دەدەنە میوانەکانی خۆیان، ئەم نەریتەش لە میانەی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دووبارە کرایەوە و سوڵتان هەیسەم بن تارق شمشێرێکی زۆر جوانی دایە میوانەکەی خۆی.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و عومانیش کۆبوونەوە و دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێ کرد.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *