هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنكەی سەربازیی توركیا لە ناوچەی زێلكان ی پارێزگای نەینەوا لەلایەن درۆنەکانی “احرار سنجار”ەوە كرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری موسڵ بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە هێرش کراوەتە سەر. دەوترێت لە هێرشەکەدا دوو سەربازی تورکیا و بەڵێندەرێکی سوپای تورکیا کوژراون.
گروپی “احرار سنجار” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
“درمان تاووس مەلیک”، وتەبێژی “احرار سنجار” رایگەیاند: ئێمە هۆشداریمان بە تورکیا دابوو لە لێكەوتەكانی دووبارە دەستدرێژی کردن بۆ سەر خاكی عێراق و شارە ئارامەكانی، و ئۆپەراسیۆنەكەمان لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی نزیک كەركوک و دهۆک ئەنجامدرا.
ئێمە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی تورکیامان لە بەعشیقە کردە ئامانج. ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە وردبینییەکی بەرز ئامانجەکانیان پێکاوە و بەپێی زانیارییەکان زیانی ماددی و مرۆیی بە داگیرکەران گەیاندووە.
ئۆپەراسیۆنەکەمان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی داگیرکەران لەسەر دڕندەیی و دەستدرێژییەکانیان بەردەوام بن، و ئەوەی پێشتر وتوومانە پشتڕاست دەکەینەوە، کە هێرشکردنە سەر هەر بەشێکی خاکی عێراق بە هێرش بۆ سەر شنگال دەزانین.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە پێنجەمین هێرشە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە ئەنجام دراوە.
لێدوانەکان