گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 21 ئایار 2022 - 22:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=12373

هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک ناوچەکانی ڤیکتۆریۆکا، تریپیلیا، ڤۆلۆدیمیرۆکا، نۆڤا کامیانکا، ستریاپیوکا، ڤیشکریڤا و ترۆیتسکی لە دەوروبەری پۆپاسنایا-یان کۆنترۆڵ کرد و گەیشتنە شارۆچکەی گرنگی سۆڵدار. لەم پێشڕەویانەدا سەربازانی ڕووسیا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پۆپاسنایا پێشڕەوییان کردووە.

سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) گوندەکانی نێڤادیرۆکا و پریۆتن و ستێپۆیان کۆنتڕۆڵ کرد و هێڵەکانی شەڕ و پێکدادانیان لە ناوچەی ڤێلیکا نۆڤاسیلکا لە باشووری ڕۆژئاوای دۆنێتسک فراوانتر کرد.

سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک تەواوی ناوچەی نۆڤاسلیوکا لە میحوەری لیمان لە ڕۆژئاوای پارێزگای لوهانسک کۆنتڕۆڵ کرد.

بەپێی هەندێک سەرچاوەی ڕووسی، سوپای ڕووسیا گوندەکانی ڤاسیلیوکا و لیپۆڤی لە باکوری ناوچەی پۆپاسنایای کۆنتڕۆڵ کرد.

هێرشێکی سەربازی ڕووسیای بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-10ی ڕووسی تۆمار کراوە.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات تا ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢: زیاتر لە ٢٨ هەزار و ٨٥٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون.

١٢٧٨ تانك، ٣١١٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٥٩٦ پارچە تۆپخانە، ٢٠١ موشەک هەڵگر، ٩٣ ئۆتۆمبێلی بەرگری ئاسمانی، ٢٠٤ فڕۆکە، ١٦٩ هێلیکۆپتەر، ٢١٧٨ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٣ بەلەمی خێرا سووک و کەشتی جەنگی و ٤٦٢ فڕۆکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەناوچووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات تا ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢:
١٧٤ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٥ هێلیکۆپتەر، ٩٦٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣١٨٢ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٤٠٢ راجیمە، ١٦١٤ تۆپی مەیدانی و هاوەن، هەروەها ٣٠٥٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت لەناوچوون.

سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک گوندی ئۆستینیوکا لە باشووری بوریۆسکێ-یان کۆنترۆڵ کرد.

شەڕ و پێکدادان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری سیۆرۆدۆنێتسک بەردەوامە. لە باشووری شاری سیۆرۆدۆنێتسک، هێزەکانی سوپای ڕووسیا و لوهانسک بە تێپەڕاندنی قەزاکانی مۆتۆلکین و ڤێرۆنۆ گەیشتوونەتە شارۆچکەی سیرۆتین و شەڕی قورس لەم ناوچەیە بەردەوامە.
لە بەرەی باکووری شاری سیۆرۆدۆنێتسک، لە دەروازەی باکووری شارەکە پێکدادانی قورس بەردەوامە. هێرشەکانی ڕووسیا لەسەر چوار ڕێگا سەرەکی چڕکراوەتەوە کە بەرەو شارەکە دەڕۆن.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان پردی سەرەکی نێوان سیۆرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک لەلایەن ڕووسیاوە تەقێنراوەتەوە. مەبەست لەم کارە بڕینی پەیوەندی هێزە ئۆکرانیاییەکانی ناو شاری سیۆرۆدۆنێتسکە لەگەڵ دەرەوەی شارەکە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *