کوژرانی سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو سەربازێکی دیکەی تورکیا کوژرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری عێراق، سەربازێکی تورکیا بە ناوی “تووناهان ئەرباش” بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە کوژرا.
لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازەی تورکیا ژمارەی قوربانیانی سوپای ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە باکووری عێراق بۆ ١٢ کەس بەرزبوویەوە.
دوای رووداوەکە جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و هەندێک لە ناوچەکان لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج. وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە چوار ئەندامی پەکەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە کوژراون.
بەیانی ئەمڕۆ دوو جار گوندی دووتەقەلی سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا کە بەهۆیەوە سێ ئەندامی پەکەکە کوژران و دوو کەسی مەدەنیش گیانیان لەدەست دا.
لەلایەکی دیکەوە گروپی پەکەکە بەبێ هیچ کاردانەوەیەک بەرامبەر هەواڵی کوژرانی ئەندامانی لە هەرێمی کوردستان، کوژرانی ١٥ سەربازی تورکیا ڕاگەیاند. پەکەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە سوپای تورکیا ١٧ جار لە هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاو نەکردووەتەوە.
لێدوانەکان