شەهیدکردنی لاوێکی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە
چەكدارانی زایۆنیستی هەڵدەكوتنە سەر کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا و لاوێكی فەلەستینی شەهید و سێ كەسی دیكەش بریندار دەکەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە هێزەکانی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر کەمپی جنین. له گرژییەکانی نێوان دانیشتوانی کهمپەکە و هێزەکانی زایۆنیستی له شهقامی حهیفا، لاوێکی فهلهستینی تهمهن ١٧ ساڵ بهناوی «ئهمجهد وهلید فایید» بە گوللەی هێزە داگیرکەرەکانەوە شەهید و سێ کهسی دیکهش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی فەڵەستینی بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی هەینی لە هێرشەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ٦٩ فەلەستینی بریندار بوون.
شایانی باسە هێزەکانی زایۆنیستی هەینی ڕابردوو هێرشیان کردبوو سەر جنین، کە تێیدا گەنجێکی فەلەستینی لەلایەن ئەو هێزانەوە لە ناوچەی کفریدان لە جنین شەهید بوو و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانەکان