زانیاری_سەربازی: مووشەکی دژە زرێپۆشی FGM-148 Javelin

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 21:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=12302

سیستەمی FGM-148 Javelin سیستەمێکی پێشکەوتووی دژە تانکە و دەتوانرێت لەلایەن یەک کەسەوە هەڵبگیرێت و تایبەتمەندی “تەقەکردن و لەبیرکردن”ی هەیە. مووشەکی جاڤێلین لەلایەن کۆمپانیاکانی لۆکهید مارتن و رایتیۆن بۆ سوپا و هێزی دەریایی ئەمریکا پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت. وەشانی کورت مەودای ئەم مووشەکە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بەرهەم دەهێنرێت و بەردەوام لە نوێکردنەوەدایە. ئەم مووشەکە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە جێگەی مووشەکی دژە تانکی M47 Dragon ی لە سوپای ئەمریکا گرتووەتەوە.

سیستەمی دژە تانکی جاڤێلین لە دوو بەش پێکدێت، مووشەک هاوێژێک کە پێی دەوترێت M98-E1، پێکدێت لە بۆرییەک کە مووشەکێکی تێدایە و بەرگی دواوە و پێشەوەی مووشەک. بەشی دووەمی سیستەمی رێنوێنی مووشەکەکان بریتین لە پاتری و یەکەی ساردکەرەوە و چاوی ئامانجکردن و کامێرای بینایی و سویچی بەکارهێنەر. مووشەکەکە لەناو لانچەرێکدا دروستکراوە (لەناو لانچەرەکەدا جێگیر کراوە) و لە کاتی تەقەکردندا شوێنی بینایی بە لانچەرەکەوە دەبەسترێتەوە و دوای تەقاندنی لانچەرەکە فڕێدەدرێت. سیستەمی رێنوێنی کە بە لانچەرەکە دەبەسترێتەوە خاوەنی ئۆپتیکە بە زوومێکی 4x بۆ بینین لە ڕۆژ و کامێرای حەراری بە توانای 4x بۆ بینین لە شەو. ئەم سیستەمە مەیدانێکی فراوانی بینینی بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات. بۆ ساردکردنەوەی سیستەمی شەوانە، کامێراکە فێنککەرەوەی بۆ کاتی گەڕانی ٢.٥ بۆ ٣.٥ خولەکی هەیە. زۆرترین مەودای سیستەمی رێنوێنی ٤٠٠٠ مەترە.

بوونی ئامێری دۆزەرەوەی ژێر سوور لە سەری مووشەکەکەدا ڕێگە دەدات موشەکەکە لەسەر ئامانجی کۆتایی قفڵ بکرێت. بە درێژایی ١٩ چرکەدا لە فڕینی موشەکەکە بەرەو ئامانج، گازی هیلیۆم بەرپرسیارە لە فێنککردنەوەی ژێر سوور. رێنوێنی ژێر سووری ئۆتۆماتیکی ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات ڕاستەوخۆ دوای هەڵدانی شوێنەکەی بگۆڕێت، ئەمەش تایبەتمەندی “تەقەکردن و لەبیرکردن”ـە کە بەردەوامی گروپە دژە تانکەکان لە بەرەکانی جەنگدا زیاد دەکات. تیمی دژە تانکی جاڤێلین لە دوو سەربازی تۆپچی و هەڵگری تەقەمەنی پێکدێت، کاتێک تۆپچییەکە موشەکەکە قفڵ دەکات و دەهاوێژێت، کەسی دووەم پشکنین بۆ ئامانجەکانی دیکە دەکات. چاودێری هەڕەشەکانی وەک ئۆتۆمبێلی دوژمن یان سەربازەکان دەکات و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە کارمەندان لە دوورییەکی سەلامەتدان لە تەقەی موشەک. مووشەکەکە سیستەمی هەڵدانی نەرمی هەیە، بەجۆرێک پێش ئەوەی بزوێنەری سەرەکی کاربکات، مووشەکەکە لە هەڵگرەکەوە هەڵدەدرێت بۆ دوورییەکی سەلامەت لە بەکارهێنەرەکەوە، دواتر بزوێنەری سەرەکی کار دەکات و بەرەو ئامانجەکە دەڕوات. ئەم میکانیزمە ڕێگە بە تەقەکردن لە ژینگە داخراوەکانەوە وەک لە ژوورەوە و شوێنی حەوانەوە دەدات، ئەمەش هێندەی تر دۆزینەوەی شوێنی تیمی جاڤێلین قورستر دەکات. یەکێک لە توانا یەکەمەکانی چاڤێلین بریتییە لە قفڵکردن لەسەر ئامانجەکە دوای تەقەکردن؛ بە شێوەیەک کە سەرەتا مووشەکەکە دەتەقێنرێت و دواتر بەو وێنەیەی کە کامێرای موشەکەکە دەینێرێت بۆ لانچەر و سیستەمی رێنوێنی، بەکارهێنەر خۆی لە ئاسماندا لەسەر ئامانجەکە قفڵ دەکات و ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

کڵاوەی دژە تانکی چاڤێلین (HEAT) ڕێگە بە جاڤێلین دەدات لە سەرەوە هێرش بکات، واتە بە شوێنێک کە کەمترین ئەستووری زرێپۆشی هەیە. هەروەها مووشەکەکە توانای پلاندانانی بۆ هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سەنگەرەکان، بیناکان، ئامانجە زۆر نزیکەکانی هەیە. ئەم چەکە دەتوانرێت لەسەر چەند پلاتفۆرمێک جێگیر بکرێت و لە شەو و ڕۆژ لە هەر جۆرە کەشوهەوایەکدا بەکاربهێنرێت. هەروەها دەتوانرێت لە لانچەرێکی دوورەوە بەکار بهێنرێت کە لەسەر ئۆتۆمبێلێکی زەمینی بێ سەرنشین دانراوە. بەپێی جۆری هێرشەکە لە سەرەوە لە جاڤلین، مووشەکەکە ژیرۆسکۆپ و خێراپێوەری تێدایە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئامانجەکە نزیک بێتەوە و دواتر بە بەکارهێنانی کامێراکەی زانیارییەکانی ئامانجەکە بەدەستبهێنێت و هێرشی بکاتە سەری.

مووشەکی FGM-148E Javelin سەرێکی جەنگی بە توانای چوونە ناوەوەی زرێپۆشی ٦٠٠ تا ٨٠٠ میلیمەتری هەیە.

مووشەکی FGM-148F Javelin سەرێکی جەنگی دوو قۆناغی هەیە: سەرێکی جەنگی بۆ زرێپۆشی دژە هێرش و سەرێکی جەنگی بۆ چوونە ناو زرێپۆشی تانکەکە بە هێزێکی ٨٠٠ میلیمەتر زرێپۆشی تەخت. جاڤێلین لە بەرزی ١٥٠ مەترەوە لە دۆخی هێرشبردن و لە دۆخی هێرشی ڕاستەوخۆدا تا ٦٠ مەتر بەرز دەبێتەوە. FGM-148G نوێکردنەوەیەکی داهاتووی ئەم موشەکەیە کە کۆمەڵێک بۆری هەڵدانی نوێ و یەکەیەکی پاتری دروست دەکات و ئامێری دۆزەرەوەی گازی ساردکەرەوەی دەگۆڕێت بە یەکێکی نوێ لە بەشی ڕێنوێنی موشەکەکان.

وەشانە سەرەتاییەکانی جاڤێلین مەودای ٢٠٠٠ مەتریان هەبوو، کە دواتر بۆ ٢٥٠٠ مەتر بەرزکرایەوە. جاڤێلین لە زیاتر لە ٥٠٠٠ ململانێی ئەفغانستان و عێراقدا بەکارهاتووە و بڕیارە ئەم سیستەمە تا ساڵی ٢٠٥٠ بەکار بهێندرێت.

تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانی جاڤێلین بریتین لە توانای تەقەکردن و لەبیرکردن، هێرشکردن بەبێ ئاگادارکردنەوە بەهۆی سیستەمی رێنوێنی ناوخۆیی، ئاسانکاری تەقەکردن بەهۆی کەمی کێش، هێرشکردن لە سەرەوە، توانای قفڵکردن دوای تەقەکردن و ئەگەری تەقەکردن لە ژینگە داخراوەکانەوە. کێشەکانی جاڤێلین هەروەها بریتین لە پشت بەستن بە سیستەمی بینینی حەراری بەهۆی هەڵەی کارایی لە گەرمی بەرز و لە بوونی سیستەمی شاردنەوەی حەراری، هەروەها نرخێکی زۆر بەرزی بۆ هەر دانەیەک ٢٤٦ هەزار دۆلار و مەودای نزمی.

تایبەتمەندیەکانی مووشەکی دژە زرێپۆشی FGM-148 Javelin:
درێژی: ١.١ مەتر
کالیبەر: ١٢٧ میلیمەتر
کۆی کێشی سیستەم: ٢٢.٣ کیلۆگرام
کێشی کڵاوی: ٨.٤ کیلۆگرام
ڕێژەی چوونە ناوەوەی: ٨٠٠ میلیمەتر لە زرێپۆشی تەختدا
مەودای کاریگەر: ٧٥ بۆ ٢٥٠٠ مەتر
مەودای دۆزینەوەی ئامانج: ٤٠٠٠ مەتر
جۆری سەری جەنگی: دوو قۆناغی
سیستەمی رێنوێنی: وێنەکێشی ژێر سوور
درووستکراو: ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *