پوتین: ئەوروپا بە بایکۆتی ڕووسیا کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت!
کاردانەوەی پوتین لەبەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا لەدژی ئەوروپا.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وزەدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند؛
«ئەوروپا بە هەوڵدان بۆ لابردنی هەنگاو بە هەنگاوی سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا، تەنیا زیان بە خۆی دەگەیەنێت. ئەوان لەگەڵ سزاکانیان لەدژی مۆسکۆ، خۆکوژی ئابووری دەکەن و ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و زیاتر هەڵاوسان دەبنەوە.
کردەوە شڵەژاوەکانی ئەوروپا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی داهاتی نەوت و گازی ڕووسیا و هیوادارین هەناردەی وزەی ڕووسیا بۆ وڵاتانی دۆست بگوازرێتەوە.
ڕەتکردنەوەی سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا بەو مانایەیە کە ئەوروپا بە شێوەیەکی سیستماتیک دەبێتە ناوچەیەکی بە زۆرترین تێچووی وزەی لە جیهاندا.
گۆڕانکاری لە بازاڕی نەوتدا سروشتی تەکتۆنیکی هەیە و بازرگانیکردن وەک هەمیشە و مۆدێلە کۆنەکە بەدووری دەزانرێت.
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فەرمان لە “فەرماندە ئەمریکییەکان” وەردەگرن و لەبری ئەوەی دان بە هەڵەکانیاندا بنێن لە هێنانەکایەی هەڵاوساندا، لە شوێنێکی دیکە بەدوای تاوانبارەکاندا دەگەڕێن.
ڕووسیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ فینلاند و سویددا نییە. بەڵام فراوانبوونی ژێرخانی سەربازیی ناتۆ لەم وڵاتانە مەترسی بۆ ڕووسیا دروست دەکات و بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی گونجاومان.»
لێدوانەکان