تالیبان لە دەست بەسەرداگرتنی بەغلان نزیک دەبێتەوە + وێنەکان

هه‌ینی 7 ئایار 2021 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=1210

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی هێرشێکی گەورەی تالیبان بۆ سەر پارێزگای بەغلان، چەندین ناوچەی گرنگ لە ناوەندی ئەو پارێزگایە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی هێرشێکی گەورەی تالیبان بۆ سەر پارێزگای بەغلان، چەندین ناوچەی گرنگ لە ناوەندی ئەو پارێزگایە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی تالیبان لە پارێزگای بەغلان، بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر شاری بەغلان و لە ئەنجامدا دوو پۆستی سوپای ئەفغانستان لە نزیک ئەو شارە لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا. لەگەڵ چوونە ناو شاری بەغلانی کۆندا، زیاتر لە ١٠٠ هێزی ئاسایشی ئەفغانستان خۆیان رادەستی تالیبان کردووە و ناوچەکانی باشوری بەغڵان هەروەها لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ئێستادا سوپای ئەفغانستان لە بەشەکانی باکوری شارەکە دا جێگیر بووە و پێکدادانی قورس لە بەغلان بەردەوامە.

لە لایەکەی دیکەشەوە تالیبان بە بڕینی ڕێگاکانی “تالە” و “برفک” لە باشووری پارێزگای بەغلان گەمارۆی شارەکەی داوە و ئەگەر یارمەتی سوپا دابین نەکرێت، ئەو ناوچەیەش دەکەوێتە دەست تالیبانەوە.

شایانی باسە رۆژی رابردوو تالیبان توانیبووی ناوچەی بۆرکە لە باکوری پارێزگای بەغلان و چەند گوندێکی سەر بە ناوچەی ئەلینگەر دەستی بەسەردا بگیرێت.

لەگەڵ ئەوەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە پێی ڕێککەوتنی دەوحە کۆتایی هاتووە، هێرشەکانی تاڵیبان لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەفغانستان چڕتر بووە و هێزە ئەمنییەکان توانای بەرنگاربوونەوەیان نییە.

هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا چەندین ساڵە بە بانگەشەی ئەوەی کە هاوکاری و مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئەفغانستان دەکەن ئەو وڵاتەیان داگیر کردووە و لەم ڕۆژانەدا ئەنجامی مەشقو ڕاهێنانەکانیان زیاتر بەرچاوە! سوپایەک کە هێزی بەرگری نییە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *