گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 00:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=12081

هێزەکانی سوپای ڕووسیا و LPR دریلوە-یان لە باکووری لیمان کۆنترۆڵ کرد و شەڕ و پێکدادانەکان تا نۆڤاسلیوکا و دەربیشوا گەیشتووە. ئەگەر ئەم دوو گوندە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، شارۆچکەی لیمان لە گەمارۆدان نزیک دەبێتەوە.

هێزەکانی سوپای ڕووسیا و LPR هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی کامیشڤاخا و کاترینیوکا لە میحوەرەکانی پۆپاسنایا-پرۆمیاسک دەست پێکردووە. تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو ڕووی نەداوە.
ناوچەکانی کامیشواخا، کاترینیوکا، زۆلوتە، ئۆریخۆ و هیرسکێ لە مۆڵگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیان لە باشووری سیۆرۆدۆنێتسک و هێزەکانی ڕووسیا بۆ گەمارۆدانی سیۆرۆدۆنێتسک، پێویستی بە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچانە هەیە.

میدیاکانی ڕووسیا ڤیدیۆیەک لە فڕۆکەیەکی تێکشکاوی جەنگیان بڵاوکردەوە و بانگەشەی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی ٢٧ی ئۆکراینی لە نزیک شارۆچکەی میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا دەکەن.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌ی ئۆكرانیا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و رایانگەیاندووە کە فڕۆکەکە لە جۆری میگ-٢٩ و سه‌ر به‌ سوپای ڕووسیا بووه‌.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوبات تا ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا تا ١٦ی ئایار: بە گشتی ١٦٨ فڕۆکەی سەربازی، ١٢٥ کۆپتەر، ٨٨٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣١٠٨ تانک و زرێپۆشی دیکە، ٣٨١ راجیمە، ١٥٢٩ تۆپ و هاوەنی مەیدانی و ٢٩٤٩ یەکەی ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت لەناوچوون.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی Eleron-3 سوپای ڕووسیا بە هۆکارێکی نادیار لە ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە و ڕادەستی سوپای ئۆکرانیا کرا.
لە ٢١ی نیسان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی Eleron-3 بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە لە پارێزگای چێرنیهیڤ ی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە.
دەگوترێت لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا تا ئێستا حەوت لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە ئۆکرانیا لەناوچوون یان کەوتونەتە خوارەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی Eleron-3 بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرەکانی جەنگ دروستکراوە و دەتوانێت بە خێرایی ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە بەرزی ٤ هەزار مەتر بفڕێت.

ڤیدیۆی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی زۆڵوت ی باشووری سیۆرۆدۆنێتسک.

وێنەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی ئۆدێسا و میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا.
بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، ناوەندێکی کات بەسەربردن لە شاری ئۆدێسا و ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە شاری میکۆلایڤ بە مووشەکی کروز کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاوە ئاراستە دەکرێن، کراونەتە ئامانج. سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشكردووه كه قەبارەی زیانی یەكێك له هێرشه مووشەكییەكان بۆ سەر ئۆدێسا زیاتر له ٥٠٠ مەتر بوو!

هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی LPR دەربیشوە کۆنترۆڵ کردەوە. لەگەڵ ئەم پێشڕەوییانە، لایمان لە سێ لایەنەوە گەمارۆدرا.
هه‌روه‌ها هه‌واڵێك له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی گوندی یاروه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەی ئازۆفێستاڵ بەردەوامە. هێزەکانی ڕووسیا و LPR لە ناوچەکانی باکووری ئازۆفێستاڵ هێواش هێواش پێشڕەوی دەکەن.
لەم ڕووەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی کۆمۆنالنیک، ناوچەی مارکۆهیم و بیناکانی دەوروبەری کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *