گرنگترین هەواڵەکانی هەشتایەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 14 ئایار 2022 - 23:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=11984

هێرشی تۆپخانەیی ڕووسیا لە میحوەری باکووری پارێزگای دۆنێتسک بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئۆکرانیا.
لە یەکەم ڤیدیۆدا یەکێک لە سیستمەکانی بەرگری ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا بە تۆپێکی Smerchی ڕووسی لە ناوچەی لیمان لەناو دەبرێت.
لە ڤیدیۆی دووەمدا تۆپخانەکانی ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی لیمان دوای چاودێریکردنیان بە درۆن.

ئیرینا ڤارشوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا: دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی ٦٠ کەس لە گەمارۆ دراوانی ئازۆفێستال لە ماریۆپۆل بەردەوامە.

سوپای ڕووسیا و LPR گوندی ئۆلێکساندرۆپیلیا لە باکووری پۆپاسنایا کۆنترۆڵ کرد.

شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازانی ئۆکرانیا و ڕووسیا / هێزەکانی DPR لە گوندەکانی نۆڤاباخمۆتیوکا، ناڤادلیوکا دروگا و نۆڤاسلیوکا لە ڕۆژئاوای گۆرلیوکا بەردەوامە. سوپای روسیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە دەستپێکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی بەدەست نەهاتووە.

سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا ئیدیعای گرتنەوەی گوندی دۆگێنکێ لە باشووری ئیزیۆم دەکات، بەڵام بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە بەردەوامە. بۆیە تا ئێستا دۆخی ئەم ناوچەیە ڕوون نییە. هەروەها گوندی کرۆلکا لەژێر تەقەی تۆپخانەکانی ڕووسیادایە.
لە ئێستادا زۆربەی تەرکیز و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لەسەر ئەم ناوچەیە و ناوچەکانی دەوروبەری لیمانە. پێدەچێت سوپای ڕووسیا پلانی گەمارۆدانی ناوچەی ئیزیۆم-سلۆڤیانسک-لیمان دابنێت.

کادیرۆڤ هێزی زیاتری چیچانی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات!
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی چیچان، حکومەتی چیچان ناردنی زۆرەملێی پیاوانی چیچانی بۆ بەرەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا زیاد کردووە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی “وای فاند” لە چیچان، بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیان چیچانی پەیامیان ناردووە و داوای یارمەتییان کردووە بۆ بەجێهێڵانی ڕووسیا بۆ ئەوەی بەشداری شەڕی ئۆکرانیا نەکەن. کۆمەڵەکە دەڵێت: “بەداخەوە توانا و دەسەڵاتمان نییە یارمەتی خەڵک بۆ کۆچکردن بدەین”. “ئەوە ترسناکە و تا ئێستاش نازانین چۆن دەتوانین یارمەتی ئەم کەسانە بدەین”.
پێشتر لە ٥ی ئایار رەمەزان کادیرۆڤ سەرۆكی چیچان رایگەیاندبوو كە گروپێكی دیكەی ٢٠٠ کەسی لە کەسانی خۆبەخشی چیچانی رەوانەی ئۆكرانیا كراون. ئەم ڤیدیۆیە نوێترین ڤیدیۆی سەربازانی چیچانە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕەوانەی بەرەکانی جەنگی ئۆکرانیا کراون.

هێرشی موشەکی ڕووسیا بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی کرمنچوگ

لە ١٢ی ئایاردا سوپای روسیا چەند مووشەکێکی کروزی ئاراستەی پاڵاوگەی نەوتی کرمنچوگ لە پارێزگای پۆڵتاڤا کرد. بە وتەی دیمیتری لونین، پارێزگاری پۆڵتاڤا، ڕووسیا لەو هێرشەدا لە نێوان ٨ بۆ ١٢ مووشەکی ئاراستەی کرمنچوگ کردووە، بەڵام چوار مووشەک بەر پاڵاوگەکە کەوتووە. لەم بارەیەوە، سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری کرمنچوگ بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، دۆزینەوەی پارچەکانی مووشەکێکی ڕووسییان ڕاگەیاندووە.

چەند سەرچاوەیەکی دیکە جۆری موشەکەکانی بەکارهاتوو لەم هێرشەیان kh-22 راگەیاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە دوو لەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا تێکشکاون.

کاتێک ڕووسەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ چەکدار دەکەن..

لەم ڤیدیۆیەدا پەیامنێرێکی ڕاشاتۆدەی وێنەی چەکدار کردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئۆرلان-١٠ نیشان دەدات کە بە نارنجۆکی GOV لە بەرەی خارکیڤ بەکار دەهێنرێت.
ئەو پەیامنێرە لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا دەڵێت: “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئۆرلان-١٠ مەودای زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەترە، بەم داهێنانە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانای ئەوەی هەیە ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن و گردبوونەوەی هێزە سەربازییەکان بکاتە ئامانج”.

وەزارەتی بەرگری روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پردی پانتۆن کە لەسەر ڕووباری سۆرۆڤسکی دۆنێتسک دروستکراوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی پێتریۆسکا لەلایەن سوپای ئۆکرانیا ڕووخێنراوە.
لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا ساتەوەختی تێکشکاندنی پردی پانتۆن لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسیەوە تۆمار کراوە.

سوپای ئۆکرانیا تانکێکی ڕووسی لە یەکێک لە میحوەرەکانی ناوچەی دۆنباس بە مووشەکێکی ئاراستەکراوی دژە تانکی جاڤلین کردە ئامانج.
مووشەکی Javelin FGM-148 لە ئەمریکا دروستکراوە و مەودای ٧٥ بۆ ٢٥٠٠ مەترە. هێزی دزەکردنی ئەم مووشەکە ٦٠ بۆ ٨٠٠ ملم دەبێت.

کوادکۆپتەرە ئۆکرانییەکە نارنجۆکێکی ٤٠ ملم ئاراستەی پێگەی سوپای ڕووسیا دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *