مەشق و ڕاهێنانی یەکەی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە! + ڤیدیۆ
کەناڵی عیبری کان نیوز ڤیدیۆیەکی مەشق و ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی عیبری کان نیوز گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە سوپای ئیسرائیل مەشق بە هێزەکانی یەکەی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا دەکات. لە راپۆرتەكەدا جگە لە مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆكرانیا، ئاماژە بەوە كراوە كە هێزەكانی ئیسرائیل بە شێوەیەكی چالاک لە بەرەنگاربوونەوەی سوپای روسیا لە ئۆكرانیا بەشدارن.
ڕاهێنەرێکی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت: هێزەکانمان ئۆکراینییەکان فێری تاکتیکی جەنگی ئیسرائیلی دەکەن، چونکە تاکتیکی سەربازی ئیسرائیل لە باشترینەکانی جیهانە!
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، بە گشتی حەوت ئیسرائیلی بەرپرسی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆکرانیان. هەروەها هێزەکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل وەک فەرماندە لە بەرەکانی جەنگ ئامادەیان هەیە و فەرماندە باڵاکەیان سەربازێکی دێرینی ئیسرائیلییە کە لە یەکەیەکی نهێنی لە سوپای ئیسرائیلدا خزمەتی کردووە.
پێشتریش بوونی ئهندامانی خانهنشینکراوی هێزه تایبهتهکانی سوپای زایۆنی له ئۆکرانیا و مهشق و ڕاهێنانی سهربازانی ئۆکرانیا بۆ بهرهنگاربوونهوهی سوپای ڕووسیا ئاشکرا کرابوو.
ئەم پرسانە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب دەبێت و ئەگەر بەڵگەی بەهێزی بوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە ئۆکرانیا بڵاو بکرێتەوە، بەدڵنیاییەوە ڕووسەکان بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیدا دەچنەوە.
پێشبینی دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات زانیاری زیاتر لەسەر ڕۆڵی ئیسرائیل لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و پشتیوانی ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا بڵاو بکرێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە: بوونی ڕاوێژکارانی ئیسرائیلی لە شەڕی ئۆکرانیا!
لێدوانەکان