گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢

هه‌ینی 13 ئایار 2022 - 00:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=11883

سەربازانی ئۆکرانیا بە چەکی ئێم٧٧٧ ی بەخشراوی ئەمریکا پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا کردە ئامانج.

ئۆپراسیۆنی بۆمبهاوێژەکانی تو-22 ئێم3 ی سوپای ڕووسیا.
لەم ڤیدیۆیەدا توپۆلۆفی ڕووسی چەندین موشەکی kh-22 یان kh-32 ئاراستەی چەند ئامانجێک لە ئۆکراینا دەکات.

بەم دواییانە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە هاوڵاتییەکی چیلی شانبەشانی هێزەکانی جۆرجیا لە بەرەکانی پێشەوە لە دژی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.
پێشتر وێنەی هێزەکانی بەریتانیا، جۆرجی، ئیرلەندی، پورتوگالی و بەرازیلی لە ئۆکرانیا بڵاوکرانەوە.
تا ئێستا ژمارەی تەواوی سەربازە بیانییەکان لە ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام پێشتر ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند بوو کە نزیکەی ١٦ هەزار سەربازی بیانی بۆ شەڕکردن لەگەڵ ڕوسیادا دەچنە ناو ئۆکرانیاوە.

چاوس، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی ئەی، هێرشی موشەکی سوپای ڕوسیای بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی نۆڤگۆرد-سێڤێرسکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای چەرنیهیۆ پشتڕاست کردەوە.
بەپێی سەرچاوە ڕوسییەکان سوپای ئۆکرانیا ئەو قوتابخانەیەی بە سەربازی بەکارهێناوە و بە موشەکی کروزی سوپای ڕوسیاوە کراوەتە ئامانج.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ١٢ی ئایار.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٦٤ فڕۆکەی سەربازی، ٨٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٢٥ هەلیکۆپتەر، ٣٠١٣ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٣٦٤ راجیمە، ١٤٧١ تۆپ‌هاوێژ و ٢٨٢٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢

هێزەکانی ڕوسیا و LPR گوندی شاندیگولۆی باکوری پارێزگای دۆنتسک-یان کۆنتڕۆڵ کرد. پێکدادانەکان لە نۆسلیڤکا و دەریلۆ بەردەوامن.

هێزەکانی سوپای ڕوسیا و LPR کۆنترۆڵی تەواوی شاری ڕوبیژنە و ڤۆجەڤودیڤکا-یان کرد و گەیشتنە گەڕەکەکانی باکووری شاری سەڤەرۆدۆنێتسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *