کوژرانی پەیامنێرێکی فەڵەستینی لە جنین + ڤیدیۆ
شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری بە گوللەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین کوژرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ دوای هەڵکوتانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان داگیرکەرانی زایۆنیستی و گەنجانی فەڵەستینی ڕوویدا.
شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری لە کاتی رووماڵکردنی هەڵکوتانی هێزە زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین، گولـلەیەکی ئەو هێزانە بەر سەری دەکەوێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری جنین، و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دەدات.
لەم ڕووداوانەدا هەروەها عەلی سمودی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئەلقودس بە گوللەی هێزەکانی ئیسرائیلی بریندار دەبێت. حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لەم بارەیەوە رایگەیاند: شەهیدکردنی شیرین ئەبوعاقلە پەیامنێری جەزیرە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلیەوە، تاوانێکی نوێیە لە تۆماری تاوانەکانی ئەم ڕژێمە بە تایبەتی لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسان.
لێدوانەکان