گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 10 ئایار 2022 - 23:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=11764

دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە دەوروبەری شاری خارکیڤ، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیان دەست بەسەر ژمارەیەکی دیکە لە گوند و ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری خارکیڤدا بگرن.
کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە دەوروبەری شاری خارکیڤ بەرەو سنووری ڕوسیا لەکاتێکدا دێت کە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئۆکرانیا کە پێشتر سەرقاڵی بەرگری لە بەرەکانی شاری خارکیڤ بوون، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتوانێت ببێتە کێشەیەک بۆ هێزەکانی ڕوسیا لە بەرەکانی تری دۆنباس.
بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەوتنەکانی بەرەی خارکیڤ، پێدەچێت هێزەکانی ڕوسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرەو سنووری ڕوسیا و ئۆکرانیا بکشێنەوە.

بۆسەی سوپای ئۆکرانیا بۆ کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازیی و زرێپۆشەکانی ڕووسیا لە پارێزگای دۆنێتسک.
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە نوێترین ئاماری خۆیدا لە تێکشکاندنی ٢٨٠٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی ڕووسی هەواڵی داوەتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەم جۆرە زیانانە هێرشی تۆپخانەیی و بۆسەی سوپای ئۆکرانیایە کە بە شێوەیەکی گشتی بە بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا و ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

سەربازانی ئۆکرانی بە بەکارهێنانی مووشەکی دژە زرێپۆشی NLAW زرێپۆشێکی سوپای ڕووسیا دەکەنە ئامانج.

میدیاکانی ئۆکرانی چەند وێنەیەکی تێکشکاوی هەلیکۆپتەرێکی Mi-28Nیان بە ژمارەیان ئاڕ ئێف-13654 بڵاوکردەوە.
وردەکاری شوێن و کاتی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە ڕوون نییە. هەرچەندە هەندێک لە میدیاکانی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەلیکۆپتەرەکە لە ٥ یان ٧ی ئایار و لە میحوەرەکانی باکووری پارێزگای خارکیڤ خراوەتە خوارەوە.

هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئۆکرانییان لە یەکێک لە میحوەرەکانی ناوچەی دۆنباس بە بەکارهێنانی موشەکێکی ئاراستە کراوی دژە تانک (لەوانەیە کۆرنێت) تێکشکاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *