گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سێشەممە 10 ئایار 2022 - 18:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=11756

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی هاوکات لەگەڵ ڕاهێنانی سەربازی رژێمی زایۆنیستی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ڕۆژی رابردوو فەرماندەیی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی ڕاهێنانی سەربازی رژێمی زایۆنیستی بە ناوی “گالیسکەکانی ئاگر”، فەرمانی ئامادە باشی تەواوی هێزەکانی دەکرد.
ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئێمە بە بەردەوامی چاودێری جومجۆڵەکانی دوژمن دەکەین تا وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی ئەوان بۆ سەر گەلەکەمان بدەینەوە. ئێمە خەڵکی فەڵەستین دڵنیا دەکەینەوە کە خۆڕاگری، قەڵغانی پشتیوانی و ئامانجە ڕاستیەکەی ئێوە دەمێنێتەوە.

شایانی باسە ڕۆژی رابردوو ٩ی ئایار، رژێمی زایۆنیستی گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی لە مێژووی خۆیدا بە ناوی “گالیسکەکانی ئاگر” دەستپێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *