گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢

دووشەممە 9 ئایار 2022 - 23:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=11694

ڤیدیۆی هەلیکۆپتەرێکی تێکشکاوی سوپای ڕووسیا کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە لە نزیک شارۆچکەی خارکیڤ خراوەتە خوارەوە.

رێوڕەسمی ٧٧ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤێتی بەسەر ئەڵمانیای نازی بە ئامادەبوونی پوتین سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکەی ڕووسیا لە مۆسکۆ

٩ی ئایار لە ڕووسیا ڕۆژێکە بۆ یادکردنەوەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا. ئاهەنگەکە بۆ یەکەم جار لە یەکێتی سۆڤیەت لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥ بەڕێوەچوو.

بەشێکی وتاری ڤلادیمیر پووتین لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەرکەوتن لە مۆسکۆ:
بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتنی گەورەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم. بڕیاری بەرگریکردن لە نیشتمان، هەمیشە پیرۆز بووە. بەم هەستە نیشتمانپەروەرانەوە بیری سەربازەکانمان دەخەینەوە کە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بەرگرییان لە مۆسکۆ، لینینگراد، کیێڤ و مینسک کرد و ئێستاش بیرمان لای ئەو سەربازانەیە کە لەم رۆژانەدا بەرگری لە گەلی دۆنباس و ئاسایشی نیشتمانیی رووسیا دەکەن.
ڕوسیا هەمیشە بەرگری لە دروستکردنی سیستمی ئەمنی کردووە. ڕووسیا داوای لە ڕۆژئاوا کرد ڕاستگۆیانە قسە بکات، بەڵام بێهودە بوو.
ئەوان پلانی جیاوازیان هەبوو. وڵاتانی ناتۆ نەیاندەویست گوێمان لێ بگرن. ئەوان ئامادەکارییان دەکرد بۆ داگیرکردنی خاکە مێژووییەکانمان و مەترسیەکە هەموو ڕۆژێک زیادتر دەبوو. ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کریمیا بەڕێوەدەچوو و ناتۆ لە ناوچە سنوورییەکانی ئێمەدا سەرقاڵی کاری سەربازی بوو. بۆیە ڕووسیا بە شێوەیەکی پێشوەختە وەڵامی داگیرکاریەکەیان دایەوە. ئەم بڕیارە ناچارییە، لە کاتی خۆی و تاکە بڕیاری ڕاست بوو. هەموو شتێک دەریدەخست کە شەڕ لەگەڵ نیۆ نازیەکان حەتمی دەبێت.

وێنەکانی دیکە لە پێش و دوای تێکشکانی هەلیکۆپتەری Mi-8AMT سوپای ڕووسیا بە ژمارەی RF-91882. هەلیکۆپتەرەکە لە بەرەی خارکیڤ لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە خرایە خوارەوە.

ڤیدیۆیەکی نوێی لە هێرشی درۆنی بەیرەقداری سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر دوو بەلەمی ڕووسی لە دەوروبەری دوورگەی مار لە دەریای ڕەش.

ڤیدیۆیەک لە هێرشی فڕۆکەیەکی SU-25ی هێزی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر میحوەری پۆپسانا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *