کۆبوونەوەی باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
دووشەممە 9 ئایار 2022 - 14:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=11675
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی نوێی ئێران پێش ڕۆیشتنی بۆ عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کۆبووەوە.
“محەممەد کازم ئال سادق” باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) پێش ڕۆیشتنی بۆ عێراق لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق وەک دوو وڵاتی گرنگی ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و.. بە کاری سەرەکیی باڵیۆزی نوێ ناو برد.
ئال سادق بووەتە شوێنگرەوەی ئیرەج مەسجدی کە لە ساڵی ٢٠١٧ وەک باڵیۆزی ئێران لە عێراق دیاریکرا.
محەممەد کازم ئال سادق لە شاری نەجەف ی عێراق لەدایک بووە و سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بۆ ئەو وڵاتە کۆچی کردووە.
لێدوانەکان