گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی ئایاری ٢٠٢٢

دووشەممە 9 ئایار 2022 - 00:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=11642

ساتی هێرشێکی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پردی پانتۆنی دا کە لە لایەن سوپای ئۆکرانیاوە لە بەرەی خارکیڤ دروست کراوە. ڤیدیۆکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆرلان-10ی سوپای ڕووسیاوە تۆمار کراوە.

دەرئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شارۆچکەی بیلوهوریکا لە ڕۆژئاوای پارێزگای لوهانسک.
بە وتەی سێرهی هایدایی، پارێزگاری پارێزگای لوهانسک، ٦٠ ئاوارەی شەڕ کە لە خوێندنگاکەدا نیشتەجێ بوون، لە ژێر ئاواردا ماونەتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆردومانی دوورگەی مار لەلایەن هێزی ئاسمانی ئۆکرانیاوە.
دوو فڕۆکەی جەنگی سوخوی-٢٧ی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە دوورگەی مار لە دەریای ڕەش دا.
ڤیدیۆکە بە درۆنێکی بەیرەقدار ی سوپای ئۆکرانیا تۆمار کراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سوپای ڕووسیا چەند فڕۆکەیەکی ئۆکرانیای لە دەوروبەری دوورگەکە خستۆتە خوارەوە، بەڵام بەڵگەیەکی لەم بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ٨ی ئایار.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٥٦ فڕۆکەی سەربازی، ٧٦٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١١٦ هەلیکۆپتەر، ٢٩٢٧ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٣٣٥ راجیمە، ١٣٩٣ تۆپ‌هاوێژ و ٢٧٤٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٨ی ئایاری ٢٠٢٢

هێزەکانی ڕوسیا چەند وێنەیەکی موشەکی بریمستۆنی بەریتانییان لە پارێزگای زاپرۆزیا بڵاوکردەوە.
وەک دیارە دوای پێشڕەویی سوپای ڕووسیا هێزەکانی ئۆکرانیا ئەم موشەکەکەیان لەگەڵ چەکەکانی دیکە بەجێهێشتوە و لە شوێنەکانیان کشاونەتەوە. ئەم موشەکە لە ناو لیستی هاوکاری سەربازیی ٣٠٠ ملیۆن پاوەنی لەندەن بۆ ئۆکراینا دەبینرێت.

هێرشە قورسەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئازوفیستال دەستی پێکردەوە
دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی کشانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئازوفیستال، پێکدادانی ماریوپۆل دەستی پێ کردەوە. بەپێی دوایین هەواڵی پێکدادانەکە، سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) توانیویانە یەکەم بەرزاییەکانی باشووری ناوچەی پیشەسازیی ئازوفیستال کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. لەگەڵ لەدەستدانی ئەو بەرزاییانە هەموو جموجوڵەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لەژێر چاودێری سوپای ڕوسیادا دەبێت.
بە وتەی ئیرینا وارشچوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا، دوێنێ هەموو ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە ئازوفیستال گەمارۆ درا بوون، ماریۆپۆل-یان جێهێشت.

سوپای ئۆکرانیا ئەمڕۆ خستنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیای لە بەرەی ئیزیۆم و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
بەپێی وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕەکەوە زیاتر لە ٣٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕوسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە تێکشکێنراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *