حەماس هۆشداری دەداتە زایۆنیستەکان

چوارشەممە 5 ئایار 2021 - 21:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=1164

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە دوای تاوان و کردەوە دڕندانەکانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەراح لە قودس، فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام، بەیاننامەیەکی بۆ زایۆنیستەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمە دوایین ئاگادارکردنەوەیە.

ئەبو خالید محەمەد ئەلزەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی فەلەستینی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ داگیرکەرانی قودس و ڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ جەراح لە قودس رایگەیاند، کە ئەگەر کردەوەکانی زایۆنستەکان لەم ناوچەیەدا بەردەوام بێت، داگیرکەران باجی قورسی بۆ دەدەن.
ناوبراو لەگەڵ بەرزراگرتنی بەرخۆدانی دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەراح، جەختی کردەوە کە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەلقەسام لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوەکانی قودس دەکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک لە زایۆنیستەکان بە پاڵپشتی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل، هەڕەشەیان لەو خێزانانە کردووە کە لەو گەڕەکە دا دەژین، کە لە بەرژەوەندی زایۆنیستەکان دەبێت ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

“تەل لیو ڕام” شرۆڤەکاری سەربازی بۆ ڕۆژنامەی “معاریو” گوتی : قسەکانی محەمەد ئەلزەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام سەبارەت بە کردەوەکانی سوپای ئیسرائیل لە قودس ، ئاماژە بە ویستی حەماس بۆ تێکدانی بارودۆخەکە دەکات و ئەم قسانەش تەنیا هەڕەشە نین، بەڵکو دەکرێت پریشکی ئاگرێک بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *