سوپای ئیسرائیل: تیرۆرکردنی سنوار لە بەرنامەی کاردا دانەنرێت! / ئەبو عۆبەیدە هۆشداری دەدات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پێشنیاری ئەوەی بە بەرپرسانی سیاسی ئەو ڕژێمە کردووە کە بڕیار لەسەر تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەزە نەدەن.
ڕۆژی ٧ی ئایار ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆت ی ئیسرائیلی رایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پێشنیاری ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەو ڕژێمە کردووە کە بڕیار لەسەر تیرۆرکردنی یەحیا سنوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەزە نەدەن.
بەرپرسانی ئاسایشی ئیسرائیل رایانگەیاندووە بەپێی هەڵسەنگاندنێکی فەرماندەیی گشتی سوپا، تیرۆرکردنی یەحیا سنوار لەم بارودۆخەی ئێستادا هەڵەیە.
دوابەدوای لێدوانەکانی هەندێک لە بەرپرسان و شیکەرەوەکانی زایۆنیستی سەبارەت بە تیرۆرکردنی یەحیا سنوار، ڕۆژی رابردوو ئەبو عۆبەیدە وتەبێژی سەربازیی یەکینەکانی ئەلقەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) سەبارەت بە هەر هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە بە پێی هەڕەشەکانی دوژمنی ترسنۆک، ئێمە بە دوژمن و سەرکردە شکستخواردووەکانی هۆشداری دەدەین کە هەر هەوڵێکی تیرۆرکردنی برای تێکۆشەر یەحیا سنوار یان هەر یەک لە سەرکردەکانی خۆڕاگری، بە واتای بومەلەرزە لە ناوچەکە دەبێت.
لەم بارەیەوە کەناڵی عیبری “کان” لە زاری “یائیر گولان” جێگری وەزیری ئابووری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای حەماس زیان بە سەقامگیریی حکومەت و سوپا دەگەیەنێت.
لێدوانەکان